(٣٥٧٦) خوازیار بەشداریان لە تاقیکردنەوەی دیاریکردنی ئاستی زمانی ئینگلیزی کرد و سەرەتای ئەم هەفتەیە ئەنجامەکان ڕادەگەیەندرێت
بە سەرپەرشتی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومەتى هەرێمی کوردستان ٣ هەزار و ٥٧٦ خوازیار بەشداریان لە تاقیکردنەوەی دیاریکردنی ئاست (Placement test)ى زمانی ئینگلیزی لە سێنتەرەکانی زمانی زانکۆ حکومیەکانی هەرێمی کوردستان کرد.
بە بەشداری (٣٥٧٦) خوازیار تاقیکردنەوەی دیاریکردنی ئاست لە (١٤) سێنتەری زمانی ئینگلیزی لە زانکۆ حکومیەکانی هەرێمی کوردستان لە ڕێکەوتی (١٣ تاکو ١٧/ ٢٠٢٥/٤) تاقیکردنەوەی دیاریکردنی ئاست بەڕێوەچوو، واش بڕیارە سەرەتای ئەم هەفتەیە ئەنجامەکان ڕابگەیەنرێت و پڕۆسەی ناونوسین و پێشکەشکردن بۆ خولەکان ئەنجامدەدرێت.
تاقیکردنەوەکە بە شێوەى ناوەندى لەسەر ئاستى سەنتەرەکانى زمانى زانکۆ حکومیەکانى هەرێمى کوردستان بە سەرپەرشتی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی هەرێمی کوردستان ئەنجام درا، ئامانج لە ئەنجامدانی تاقیکردنەوەی دیاریکردنی ئاست (Placement test) بریتییە لە دیاریکردنی ئاستی زمانی ئینگلیزی خوازیاران و دواتر بەشداریکردنیان لە خولی فێربونی زمانی ئینگلیزی لە سەنتەرەکانی زمانی ئینگلیزی زانکۆکانی هەرێمی کوردستان بۆ مەبەستی بەدەستهێنانی مەرجی توانستی زمانی ئینگلیزی بۆ وەرگرتنی نازناوی زانستی و بەدەستهێنانی بڕوانامەی خوێندنی باڵا/ماستەرو دکتۆرا لە زانکۆ حکومیەکانی هەرێمی کوردستان.
وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى

