ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

کەشناسی: کەشەکە بۆ تاوە باران و بروسکە دەگۆڕێت

 

ئەمڕۆ دوو شەممە 18- 03- 2024
کەش / ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەتەواوی ناوچەکانی هەرێم لەگەڵ نمە باران لە زۆربەی ناوچەکاندا, لەکاتەکانی ئێوارەدا کاریگەری دابارین زیاد دەبێت بەتایبەتی لەناوچە شاخاوییەکان و پارێزگای دهۆک.
خێراى با / لە سەرخۆ – مامناوەند ( 10 – 20 )کم/س دەبێت . هەندێ کات چاڵاک دەبێ بۆ سەرووی 30 کم/س
ئاراستەی با / باشووری خۆرهەڵات دەبێت .
پلەکانی گەرما / نزم دەبێتەوە بە (3- 5 ) پلە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی رۆژی پێشوو .
مەوداى بینین / 7 – 9 کم دەبێت.
پلەکانی گەرما / لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە .

سبەی سێ شەممە 19- 03- 2024
کەش / ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بەردەوامی نمە باران لەکاتەکانی بەیانیدا پاشان کەشەکە بۆ تاوە باران و بروسکە دەگۆڕێت سەرەتا لەناوچەکانی رۆژئاوای هەرێم پاشان بۆکاتەکانی نیوەرۆ تەواوی ناوچەکان دەگرێتەوە, شایانی باسە بری دابارین لەناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای هەولێر وە زۆربەی ناوچەکانی پارێزگای سلێمانی وە گەرمیان زیاتر دەبێت. کاریگەری ئەم شەپۆڵە تاکاتەکانی درەنگانی شەو بەشێوەی جیاجیا بەلاوازی بەردەوامی دەبێت بەتایبەتی لەناوچە شاخاوویەکانی سنووری رۆژهەڵات.
خێراى با / مامناوەند ( 15 – 20 )کم/س دەبێت . تاکوو کاتەکانی دوایی نیوەڕۆ ئەگەری چاڵاک بوونی هەیە بۆ سەروی 30 کم/س وە لەناوچەکانی گەرمیان خێرای با زیاتر دەبێت.
ئاراستەی با / باشووری خۆرهەڵات بۆ باکووری خۆرئاوا دەگۆرێت .
پلەکانی گەرما / نزیک دەبێتەوە بە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ .
مەوداى بینین / 7 – 9 کم دەبێت. لەکات و شوێنی دابارین کەم دەبیتەوە بۆ 4- 5 کم
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 16
سلێمانی :15
دهۆک : 15
زاخۆ : 15
هەڵەبجە : 17
کەرکوک : 19
سۆران : 16
حاجی ئۆمەران : 6
گەرمیان : 20
بەرێوەبەرایەتى گشتى کەشناسی و بوومەلەرزەزانى
بەشی پێشبینی
2024-03-18

هەواڵی پەیوەندیدار

نرخى نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبونەوەى تۆمار کرد

سەڵاح

کرێکارێک لە باڵەخانەیەک کەوتەخوارەوە و گیانی لەدەستدا

یاسین

دووسەد ملیار دینار بۆ جووتیارانی هەرێمی کوردستان دەنێردرێ

یاسین