zagros news agency

پۆلیسی هەولێر ئەو کەسەی دەستگیر کرد کە ئەمڕۆ خوشکەکەی کوشت

پۆلیسی هەولێر لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە کە بکوژی کچەکەی هەولێریان دەستگیر کردووە.

لە راگەیاندراوەکەی پۆلیسی هەولێردا هاتووە، “دوای ئەوەی ئەمڕۆ رێکەوتی (۳-٥-۲۰۲٥) ئاگادار کراینەوە بە ڕووداوێکی کوشتن لە گەڕەکی تەیراوەی شاری هەولێر، دەستبەجێ تیمەکانمان گەیشتنە شوێنی رووداوەکە و دەستمان بە لێکۆڵینەوە کرد.”

رونیشیکردووەتەوە، “لە لێکۆڵینەوەکاندا بۆمان دەرکەوت کەوا کچێک بەناوی (ن. ٲ. ع) لەلایەن براکەیەوە بەناوی (ع. ٲ. ع) لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی کوژراوە.”

ئاماژەی بەوەش کردووە، “دوای کەمتر لە دوو کاتژمێر تۆمەتبار لەلایەن تیمەکانمان لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیس دەستگیر کرا بەپێی ماددە (٤۰٦) لە یاسای سزادان و پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کرایەوە.”

هەواڵی پەیوەندیدار

بەریتانیا منداڵانی نەخۆش و برینداری غەززە دەباتە وڵاتەکەی

سەڵاح

ئەنچیلۆتی: بەختێکی خراپمان هەبووە لە لالیگا

یاسین

پارتی چاكسازی توركمان: په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی مه‌سروور بارزانی و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا پرۆسه‌ی هه‌نارده‌ی كردنه‌وه‌ی نه‌وتی کوردستان خێراتر ده‌كات

یاسین