وتەبێژى وەزارەتى کارەبای ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، کە کارەکانی زیادکردنی 500 مێگاواتەکەی خورمەڵە تەواوبووە، لە ناوەڕاستی ئەم مانگە تەواوی کارەکانی کۆتایی دێت و بەم هۆیەوە کارەبای نیشتمانی زیاد دەکات.
ئومێد ئەحمەد، وتەبێژى وەزارەتى کارەبای ھەرێمی کوردستان، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: ڕێژەی لە %70ـی کارەکانی زیادکردنی 500 مێگاواتەکەی خورمەڵە تەواوبووە، لە ناوەڕاستی ئەم مانگە تەواوی کارەکانی کۆتایی دێت و بەم هۆیەوە کاتژمێرێک کارەبای نیشتمانی زیاد دەکات.
هەروەها ئومێد ئەحمەد، وتەبێژى وەزارەتى کارەبای ھەرێمی کوردستان ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس رایگەیاند، کە ئاستی بەرهەمهێنانی کارەبا هەشت هەزار و 189 مێگاواتە، بەو 500 مێگاواتەی خورمەڵە ئاستی دابینکردنی کارەبا دەگاتە قۆناغێکی دیکە، لە هاوین و زستان کاتژمێرێک و لە بەهار و پایز دوو کاتژمێر کارەبای نیشتمانی زیاد دەکات.
رێباز یونس

