zagros news agency

پێدانی کارەبای نیشتمانی زیاد دەکات

وتەبێژى وەزارەتى کارەبای ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، کە کارەکانی زیادکردنی 500 مێگاواتەکەی خورمەڵە تەواوبووە، لە  ناوەڕاستی ئەم مانگە تەواوی کارەکانی کۆتایی دێت و بەم هۆیەوە کارەبای نیشتمانی زیاد دەکات.

ئومێد ئەحمەد، وتەبێژى وەزارەتى کارەبای ھەرێمی کوردستان، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: ڕێژەی لە %70ـی کارەکانی زیادکردنی 500 مێگاواتەکەی خورمەڵە تەواوبووە، لە  ناوەڕاستی ئەم مانگە تەواوی کارەکانی کۆتایی دێت و بەم هۆیەوە کاتژمێرێک کارەبای نیشتمانی زیاد دەکات.

هەروەها ئومێد ئەحمەد، وتەبێژى وەزارەتى کارەبای ھەرێمی کوردستان ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس رایگەیاند، کە ئاستی بەرهەمهێنانی کارەبا هەشت هەزار و 189 مێگاواتە، بەو 500 مێگاواتەی خورمەڵە ئاستی دابینکردنی کارەبا دەگاتە قۆناغێکی دیکە، لە هاوین و زستان کاتژمێرێک و لە بەهار و پایز دوو کاتژمێر کارەبای نیشتمانی زیاد دەکات.

رێباز یونس

هەواڵی پەیوەندیدار

شـوان زراری بۆ زاگرۆس: پارتی له‌ خزمەتی فراوانتری خەڵک بەردەوام دەبێت

یاسین

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى سه‌ره‌خۆشى له‌ خانه‌وادەى هونه‌رمه‌ند زاهير عه‌بدوڵڵا ده‌كات

یاسین

دانیشتنی دادگای ئیداری لەسەر یاسایی بوونی ئیدارەی نوێی کەرکووک بەڕێوەدەچێت

یاسین