سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ئاماژه به‌وه ده‌كات كه نه‌ناردنی موچه‌ی مانگی 4 له عێراقه‌وه بۆ فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان هیچ بیانویه‌ك هه‌ڵناگرێت و پێویست ناكات راستییه‌كان بشاردرێنه‌وه.
د.ڤیان سه‌بری، ئه‌مرۆ 8ی5ی2025 بۆ ئاژانسی زاگرۆس، گوتی: “هیچ بیانویه‌ك نه‌ماوه بۆ نه‌ناردنی موچه‌ی مانگی 4ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان له‌عێراقه‌وه، لیستی ناوه راده‌ستكراوه، وردبینی كراوه و دیوانی هه‌ردوو چاودێری دارایی كوردستان و عێراق له‌سه‌ر خه‌تن، و نه‌ناردنی موچه‌ی مانگی 4ی فه‌رمانبه‌رانی غه‌دره و سزادانه ده‌نا ئه‌گه‌ر بابه‌تی سیوله ده‌هێنن ئاراوه گوایه عێراق گرفتی سیوله‌ی هه‌یه ئه‌ی بۆ موچه‌ی خۆیان دابه‌ش ده‌كه‌ن.
راشی گه‌یاند: به‌داخه‌وه له كۆتایی مانگ ئه‌م بابه‌تانه ده‌هێنن ئاراوه، ده‌نا بۆچی له ناوه‌راستی مانگ باس له گیروگرفت و ئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌م موچه ناكرێت؟ له‌سه‌ره‌مانگدا ئه‌م پرسانه ده‌هێنن ئاراوه و موچه دواده‌كه‌وێت، هه‌رچی له‌به‌رده‌م حكوومه‌تی عێراقه كه چیتر ئه‌م موچانه دوانه‌خات و له‌كاتی خۆیدا بنێرێت.

