zagros news agency

پەرلەمانتارێک: عەقڵییەتی شۆڤێنیستی خۆی ماوەتەوە تەنیا ناو و كارێكتەرەكان گۆڕاون

ئەندامێكی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، کە مادەی 14 پرەنسیپی یەكسانی لە نێوان هاووڵاتییانی عێراق دووپات دەكاتەوە بەبێ هیچ جیاوازییەك، هەروەها مادەی 19 دەوڵەت بە یاسا بەڕێوە دەچێت نەك بە بڕیاری تاكەكەسی و قەدەغەكردنی سەپاندنی هەر سزایەكی بەكۆمەڵ لە دەرەوەی دەسەڵاتی دادوەری.

حەسیبە گەردی، ئەندامی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان، بە ئاژانسی هەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: مادەی 14 پرەنسیپی یەكسانی لە نێوان هاووڵاتییانی عێراق دووپات دەكاتەوە بەبێ هیچ جیاوازییەك، هەروەها مادەی 19 دەوڵەت بە یاسا بەڕێوە دەچێت نەك بە بڕیاری تاكەكەسی و قەدەغەكردنی سەپاندنی هەر سزایەكی بەكۆمەڵ لە دەرەوەی دەسەڵاتی دادوەری، ئەوە جگە لە چەندان مادەی تری یاسایی، ئەوەی دەیبینین دەیسەلمێنێت كە تەنیا ناو و كارێكتەرەكان گۆڕاون، لە كاتێكدا عەقڵییەتی شۆڤێنیستی، ئینكاری مێژوویی وەك خۆی ماوەتەوە و باڵادەستە لە بەرانبەر دداننان بە هاوبەشی كورد و مافە دەستوورییەكان، عێراق چ نیشتمانێكە، لە كاتێكدا دەسەڵاتی جێبەجێكردن بە لووتبەرزی ژنێكی بەكرێگیراو و خەڵەفاو، كە پێداگریی لەسەر سزادانی گەلێك دەكات بە زەوتكردنی مافە سەرەتاییەكانی ژیانیان، وەك ئەوەی چێژ لە ئازارەكانی خەڵك وەربگرێت.

ئەندامی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان گووتی: جێگەی قبووڵ نییە كە ئیرادەی فەرمانبەرێكی حكوومەت بكرێتە ئامرازێك بۆ سزادانی تەواوی گەلێك، لێرەدا بە دەنگەوە نەهاتن و هەڵوێست وەرنەگرتن و لێنەسەندنەوەی متمانەیان، هەریەك لە سەرۆك كۆمار و سەرۆكایەتیی پەرلەمان و سەرۆك وەزیران دەخاتە ژێر پرسیار لە بەكار نەهێنانی دەسەڵاتی ڕەهایان، ئایا ماقووڵە پشكی بودجەی تایبەت وەك كارتی گوشار بەكار بهێنرێت بەرانبەر بە زیاتر لە پێنج ملیۆن هاووڵاتیی كورد، كوا هەڵوێستی سەرۆكی كۆمار كە بڕیارە پارێزەری دەستوور بێت؟ كوا هەڵوێستی سەرۆكایەتیی پەرلەمان كە داوای سەروەریی یاسا دەكەن و دەڵێن لە بەردەم یاسا هەمووان وەك یەكن.

هەروەها حەسیبە گەردی، ئەندامی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان ئەوەشی بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە بێدەنگبوون لە بەرانبەر ئەو ستەمە، بە بێلایەنیی هیچ كام لە سەرۆك كۆمار، سەرۆكی پەرلەمان و سەرۆك وەزیران نازانرێت، بەڵكو هاوبەشیكردنیانە لەگەڵ عەقڵییەتێكی دواكەوتوو كە باوەڕی بە دەستوور و بیرۆكەی نیشتمانێكی هاوبەش نییە، ئەم عەقڵییەتە شۆڤێنیستییە كە عێراق بەرەو دواوە دەبات، بناغەكانی دەوڵەتی فیدراڵی و هاوبەشی ڕاستەقینە تێكدەدات كە قوربانی و خوێنی بۆ درا.

رێباز یونس

هەواڵی پەیوەندیدار

له‌ ڕووداوێكی هاتوچۆدا له‌ سلێمانی سێ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا

یاسین

ڕوونکردنەوە له بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێرەوە

یاسین

تۆمەتباری شەڕەکەی گەڕەکی هەولێری نوێ دەستگیرکرا

سەڵاح