zagros news agency

گه‌شه‌پێدانی‌ توركمانی‌: پشتیوانی‌ له‌ به‌یاننامه‌ی‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسیی پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان دەکەین

 

محه‌مه‌د ئیلخانی‌ سه‌رۆكی‌ پارتی‌ گه‌شه‌پێدانی‌ توركمانی‌، به‌یاننامه‌یه‌كی‌ ده‌ركرد و پشتیوانی‌ له‌ بایكۆتی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان ده‌كات كه‌ ئه‌مڕۆ مه‌كته‌بی‌ سیاسیی بڕیاری دا به‌شداریی‌ له‌ هه‌ڵبژاردنی‌ داهاتووی‌ په‌رله‌مان نه‌كه‌ن.

ئیلخانی‌ له‌ به‌یاننامه‌كه‌یدا رایگەیاند، کە حزب و لایه‌نه‌ كوردستانییه‌كانی تریش، پێویسته‌ هه‌مان هه‌ڵوێستی شه‌ره‌فمه‌ندانه‌یان هه‌بێت هاوشێوه‌ی‌ پارتی‌ كه‌ بایكۆتی‌ هه‌ڵبژاردنیان كرد.

محه‌مه‌د ئیلخانی‌ سه‌رۆكی‌ پارتی‌ گه‌شه‌پێدانی‌ توركمانی‌ دەلێت: ئێمه‌ له‌ پێكهاته‌ی‌ توركمان بۆ وه‌ستان له‌ ریزی‌ هه‌ق، جگه‌ له‌ خاڵی‌ یاسایی و ده‌ستوورییه‌كان، به‌رگریی‌ له‌ مافی‌ پێكهاته‌كان ده‌كه‌ین و پشتیوانی‌ له‌ به‌یاننامه‌ی‌ مه‌كته‌بی‌ سیاسیی پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان ده‌كه‌ین، وه‌ك چاوه‌ڕێی‌ هه‌ڵوێستی‌ تری‌ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان ده‌كه‌ین”.

ئه‌مڕۆ دووشه‌م 18ی‌ ئادار، پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان بڕیاری‌ بایكۆتكردنی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستانی‌ دا كه‌ بڕیاره‌ له‌ 10ی‌ حوزه‌یران به‌ڕێوه‌بچێت.

رێباز یونس

هەواڵی پەیوەندیدار

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى سه‌ره‌خۆشى له‌ خانه‌واده‌ى خوالێخۆشبوو د. ئاشتى هه‌ورامى ده‌كات

سەڵاح

حاڵه‌تێكی له‌ناوكاو دروست بوو.. له‌كاتی گه‌یشتی فرۆكه‌ی شاندی ئیمارات بۆ هه‌ولێر چی روویدا؟

سەڵاح

بە فەرمانی مەسرور بارزانی تەواوی گەنمی جووتیارانی هەرێم وەردەگیرێت

گوران