zagros news agency

کەشناسی : لەم دوو پارێزگایە ئەگەری تاوە باران و هەورە تریشقە هەیە

 

ئەمڕۆ سێ شەممە 13- 05- 2025
کەش / ئاسمان لە نێوان هەور و نیمچە هەور دەبێت لەگەل بارینى نمە بارنێکى کەم و بروسکە بەتایبەت لەناوچە شاخاوویە سنووریەکانی باکوور هەروەها بەرز بوونەوەی تۆز خۆڵ لە کاتەکانى ئێوارە و شەودا وە لە ناوچەکانى کەکووک و گەرمیان ڕێژەى تۆز زیاتر دەبێت .
خێراى با / مام ناوەند ( 10 – 25 )کلم/ک دەبێت .هەندێ کات چالاک دەبیت بۆ سەروی 30 کم/ک بەتایبت لە ڕۆژهەڵاتى هەرێم و گەرمیان
ئاراستەی با / گۆڕاو دەبێت.
پلەکانی گەرما/ بەگشتی بە ( 2-4) پلە نزم دەبیتەوە لەناوچە شاخاوویەکان کەمێک زیاتر نزم دەبێتەوە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانى دوێنێ.
مەوداى بینین / ( 6 – 9 ) کم دەبێت .

 

سبەی چوار شەممە 14 – 05- 2025
کەش لە نێوان نیمچە هەور وە لە سنوورى ناوچە شاخاوییەکانى پارێزگاى هەولێر و دهۆک لە زۆربەى کاتەکان هەورى تەواو دەبێت و لەگەڵ ئەگەرى پروشکە باران لە سنوورى ناوچە شاخاوییەکانى ئەم دوو پارێزگایە لەگەڵ ئەگەرى تاوە بارانى کورت خایەن هەورە تریشقە هەیە لە هەندێ کاتى دواى نیوەڕۆ . لەئەنجامى بەردەوامى ئەم ناسەقامگیریەى هەیە لە کەشى ناوچەکەمان ئەگەرى زیاد بوونى خێراى با لە سنوورى پارێزگاى سلێمانى و هەڵەبجە هەیە . لەسەرجەم ناوچەکەمان ئەگەرى بەرزبوونەوەى تۆزوخۆڵى کەم هەیە کە هەندێ کات لەگەڵ باران تێکەڵ دەبێت .
خێراى با / چاڵاک ( 15 – 25 )کلم/ک.
ئاراستەی با / باکووری ڕۆژ ئاوا دەبێت
پلەکانی گەرما / پلەکانى گەرمى نزم دەبێتەوە (2-3) بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ.
مەوداى بینین / ( 7 – 8 ) کم دەبێت. لەناوچەکانی باشووری هەرێم کەمتر لە 5کم دەبێت.
هەولێر : 30 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 29 پلەی سیلیزی
دهۆک : 27 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 35 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 26 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 31 پلەی سیلیزی
سۆران : 24 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 16 پلەی سیلیزی
گەرمیان :36 پلەی سیلیزی

بەشی پێشبینی / بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی
2025/5/13

هەواڵی پەیوەندیدار

راگەیندراوێک لە حکومەتی هەرێمی کوردستان

یاسین

بەرپرسێكی پێشووی  ئه‌مه‌ریكا: سه‌ردانی پوتین بۆ كۆریای باكوور گه‌وره‌ترین مه‌ترسیه‌

سەڵاح

راگەیندراوێک لە وەزارەتی پێشمەرگە

یاسین