zagros news agency

سەرۆکی حکومەت لەگەڵ وەزیری ناوخۆی ئەمەریکا کۆبووەوە

 

ئەمڕۆ پێنجشەممە 5/22، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە واشنتن، لەگەڵ دەگ برگەم، وەزیری ناوخۆی ئەمەریکا کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا پەرەپێدانی پەیوەندیی ستراتیژی نێوان ئەمەریکا و هەرێمی کوردستان و دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی عێراق و ناوچەکە تاووتوێ کرا.

وەزیری ناوخۆی ئەمەریکا ئاماژەی بەوە دا کە هەرێمی کوردستان هاوپەیمانێکی بەنرخی ئەمەریکایە و خۆشحاڵین بە بەهيزبوونی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ کۆمپانیا ئەمەریکییەکان، کە ئەمە بەشێکە لە سیاسەتی حکومەتی ئەمەریکا کە وزە لەپێناو ئاشتی و خۆشگوزەرانيی خەڵک بەکاربهێنرێت.

سەرۆکی حکومەت سوپاس و پێزانینی هەرێمی کوردستانی بۆ پشتیوانیی ئەمەریکا دووپات کردەوە و جەختی لەوە کردەوە کە هەرێمی کوردستان وەک هەمیشە فاکتەرێکی ئاشتی و ئارامی دەبێت لە عێراق و ناوچەکەدا.

هەواڵی پەیوەندیدار

کۆمیسیۆن میکانیزمی دابەشکردنی کورسیی کاندیده دوورخراوەکان ئاشکرا دەکات

یاسین

د. ئەشواق جاف، بەربژێری ژمارە ١ی بازنەی سلێمانی: پاراستنی قه‌واره‌ی كوردستان به‌پارتی ده‌كرێت

یاسین

زلێنسکی: ئەمریکا هەوڵ دەدات جەنگی ئۆکرانیا پێش هاوین کۆتایی پێبێت

یاسین