zagros news agency

کۆمپانیای Google خەونی گەشەپێدەران دەکاتە راستی

 

کۆمپانیای (Google) ئامرازێکی نوێی بە ناوی (Stitch) بەردەست دەکات کە ئامرازێکی نوێیە بە زیرەکی دەستکرد و مۆدێلی (Gemini 2.5 Pro) بەهێز کراوە و لە ڕێگەیەوە یارمەتی گەشەپێدەران دەدات لە گۆڕینی دەق و وێنە بۆ دیزاینی ڕووکاری ئاڵۆز (Complex UI design) و (front-end code) لە ماوەی چەند خولەکێکدا لە ئێستادا ئەم تایبەتمەندییە لە ژێر تاقیکردنەوە دایە و تەنها لە (Google Labs) بەردەستە بە پێی وتەی (Google) بێت لە کۆنگرەی

‏(Google I/O 2025) ئەم هەنگاوە گەشەپێدەران لە دیزاینی ئاڵۆز و پرۆگرامینگی ئاڵۆز دەپارێزێت و هەنگاوەکانیان بۆ ئاسان دەکات ئامرازەکە بە زمانی ئاسایی (لە ئێستادا ئینگلیزی) کاردەکات و دەتوانیت بە نووسینی ئاسایی چۆنێتی دیزاین و ڕەنگەکانی پێبڵێیت.

هەواڵی پەیوەندیدار

کۆمپانیای Open AI بزوێنەرێکی تایبەتی بەخۆی نمایش کرد

سەڵاح

گۆرانکاری لە کاتی پەخشی راستەوخۆی فیسبووک دەکرێت

سەڵاح

جۆرە پرۆتۆکۆلێکی نوێی ئاسایشی جیهانی ڕاگەیەندرا بۆ پاراستنی ئامێرەکان

دڵشاد