zagros news agency

چیای تەیموور: گرێبەستەکانی هەرێمی کوردستان سەداسەد یاساین

ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە، 19-05-2025، بە سەرپەرشتیی سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، لە ڕێوڕەسمێکدا، دوو ڕێککەوتننامەی بواری وزە، لە نێوان وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و هەردوو کۆمپانیای نەوتی ئەمەریکی (ئێچ کەی ئێن ئێنێرجی) و (وێستێرن زاگرۆس) لە واشنتن ئیمزا کران.

چیای تەیموور، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کورستان، بە ئاژانسی هەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: گرێبەستەکانی هەرێمی کوردستان سەداسەد یاساین، بە پێی ماددەی 141ی دەستووری عێراقی کە دەلێت ئەو یاسایانەی لە دوای ساڵی 1992 بەدواوە دەرکراو و ئەو یاسایانەی کە واژووکراون کارپێکراون، بە پێی ئەو ماددەی دەستوور و بریاری دادگای فیدرالی ئەو گرێبەستانەی کە کراون لە لایەن هەرێمی کورساتانەوە هەموو یاساین.

هەروەها چیای تەیموور ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کورستان ئەوەشی بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە ئەمە پەیامێکی راستەوخۆیە بۆ بەرپرسەکانی عێراق کە کوردستان هێلێکی سورە، بەتایبەت کە نابێت هیچی دیکە قوت و مووچەی خەلک بە بی هۆکار مانگانە نەدرێت، ئەمریکا ئەو خالقنەی کە دایاناوە کە بۆ پەیوەندیەکی تەندروست لەگەل عێراق، لەو خالەنە ئەوەیە کە خۆسەری هەرێمی کورستان و دروست نە کردنی هیچ گرفتێک بۆی، هەروەها کەمکردنەوەی هەژموونی میلیشیاکانی سەر بە ئێرانە لە ناو داموودەزگای حکومەتە.

رێباز یونس

هەواڵی پەیوەندیدار

به‌ دواداچوون بۆ جووتسايدی گه‌زنه‌ شه‌قامی 120 مه‌تری ده‌كرێت

سەڵاح

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ سه‌يد عه‌ممار ئه‌لحه‌كيم كۆبووه‌وه‌

یاسین

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى داكۆكى له‌گرنگيى سه‌رخستنى هه‌ڵبژاردن دەکاتەوە

یاسین