zagros news agency

لە سەرۆکایەتی هەرێم پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی تورکیا کرا

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە 2025/5/25 بەڕێز نووری عوسمان، سەرۆکی نووسینگەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە بەڕێز ئەرمان تۆپچو، کونسوڵی گشتیی تورکیا لە هەرێمی کوردستان کرد.

لە دیدارێکدا، چەندین تەوەری جیاجیای تایبەت بە پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا، هاریکاری و هەماهەنگیی هاوبەشی نێوانیان تاوتوێ کران و بیروڕاش سەبارەت بە چۆنیەتیی پەرەپێدان و فراوانکردنیان، ئاڵوگۆڕ کرا.

هەڵسەنگاندنی ڕەوشی گشتیی ناوچەکە و پەرەسەندنەکانی، بەشێکی دیکەی گفتوگۆکانی دیدارەکە بوو، هەردوولا لەسەر هێورکردنەوەی ئاڵۆزییەکان و چارەسەرکردنی کێشە سیاسییەکان و قەیرانە ئەمنییەکان لە ڕێگەی گفتوگۆ و دانوستاندنەوە هاوڕا بوون، لەمبارەیەوە، گرنگیی پێگەی هەرێمی کوردستان و ڕۆڵی کاریگەری لە ئاراستەکردنی پێشهاتەکاندا، دووپات کرایەوە

هەواڵی پەیوەندیدار

بە ڤیدیۆ… پرۆژەی فریاگوزاریی ئاوی هەولێر ئەم هاوینە تەواو دەبێت، هەزار بیری ئاو دادەخرێن

سەڵاح

مەسرور بارزانی: بە کۆچی دوایی قه‌داسه‌تی پاپا فره‌نسیس، جیهان دەنگێکی میهرەبانی و یەکگرتوویی لەدەستدا

سەڵاح

پارێزگاری واست دەستی لەکار کێشایەوە

یاسین