zagros news agency

ئامۆریم پەیامێکی توند ئاراستەی هاندەرانی مانچستەر یونایتد دەکات

 

ڕوبێن ئامۆریم ڕاهێنەری یانەی مانچستەر یونایتد پێش یارییەکەی ئەمڕۆی پریمەرلیگ بەرامبەر یانەی ئەستۆن ڤێلا پەیامێکی توندی ئاراستەی هاندەرانی یانەی مانچستەر یونایتد کرد.

جەختی لەوە کردەوە ئاستی تیپەکە لەم وەرزەدا لە ئاست چاوەڕوانییەکانی یانەکە و هاندەرانی دڵسۆزدا نەبووە.
ئامۆریم لە پەیامەکەیدا دەڵێت: وەرزی داهاتوو دەبێت باشتر بین، چونکە ئەم وەرزە لە ئاستی مانچستەر یونایتددا نەبووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ڕۆژی چوارشەممە لە بلباو، بە نائومێدیەوە ویستمان شتێک بدەین بە ئێوەی هاندەرە نایابەکانمان، کە دوای ئەم قۆناغە سەختە ئاهەنگ بگێڕن، هەرچەندە هەوڵمان دا، ئەنجامەکەی وەرزەکەمانی کورتکردەوە، ئەزموونێکی پڕ لە ئازار بوو بۆ هەموومان، بۆ ئەوەی بەرەو پێشەوە بچین، دەبێت ئەم ئازارە وەک سووتەمەنی بەکاربهێنین.

هەواڵی پەیوەندیدار

ریاڵ مەدرید رۆشتنی ئەستێرەیەکی لاوی ڕەتدەکاتەوە

یاسین

گواردیۆلا؛هیچ یاریزانێک دەرفەتی یاری کردن بۆ ڕیاڵ مەدرید ڕەتناکاتەوە

یاسین

مۆدریچ خۆی یەکلایی دەکاتەوە

یاسین