zagros news agency

هەڵبژاردنی ئەنجەمەنی نوێنەرانی عێراق بەبێ دادگای فیدڕاڵی ناکرێت

 

سەرۆكی پارتی گەشەپێدانی توركمان رایگەیاند، کە بەبێ دادگای فیدڕاڵی ناتوانرێ هەڵبژاردن لە عێراق بكرێت، چونكە ئەنجامەكانی ئەو دادگایە پەسەندی دەكات

رۆژی پێنجشەممە، لە چاوەڕوانیی ئەوەی دادگای فیدڕاڵیی عێراق بڕیار لەسەر ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بدات، كە بە بڕیارێكی تاكلایەنەی وەزارەتی دارایی عێراق راگیراوە، بەڵام ئەندامانی دادگاكە بەكۆمەڵ دەستیان لەكار كێشایەوە.

لەمبارەیەوە محەمەد سەعدەدین، سەرۆكی پارتی گەشەپێدانی توركمان، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: بەبێ دادگای فیدڕاڵی ناتوانرێ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی لە عێراق بكرێت، چونكە ئەنجامەكانی ئەو دادگایە پەسەندی دەكات.

هەروەها محەمەد سەعدەدین، سەرۆكی پارتی گەشەپێدانی توركمان ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە لە دۆخێكدا ئەگەر دەست لە كار كێشانەوەكانی دادوەرانی دادگای فیدراڵی قبووڵ بكرێن، ئەوە هەموو پرسێك لە عێراق بە پرۆسەى سياسى و دادگەرى و ديموكراسى نامێنێت و گرفتى شەرعیيەتی وڵاتەكەش سەرهەڵدەدات.

رێباز یونس

هەواڵی پەیوەندیدار

کەشناسی هەرێم: پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە

سەڵاح

سبەی قۆناغێکی دیکەی کۆچبەرانی هەرێم له لە لیبیاوە دەگەڕێندرێنەوه

یاسین

ئاڤان حمەسالح: دەمانەوێت هاوشێوەی هەولێر و دهۆك خزمەتی سلێمانیش بكەین

گوران