zagros news agency

كاركردن لە پڕۆژەی ڕێگای هەولێر – كۆیە بەردەوامە و قۆناغی یەکەمی بەرەو کۆتایی دەڕوات

 

پڕۆژەی دووسایدی هەولێر – کۆیە مانگی نۆی ساڵی ڕابردوو، دوای چەندین ساڵ لە وەستانی، جارێکی دیکە لەلایەن سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بەردی بناغەی دانرایەوە و بڕی 435 ملیار دیناری بۆ تەرخان کرا، بە تەواوبوونی ماوەی نێوان ئەو دوو شارە لە کاتژمێرێکەوە بۆ كەمتر لە نیو کاتژمێر كەم دەبێتەوە.

كاركردن لە پڕۆژەی دوو سایدی هەولێر – كۆیە بەردەوامە و ئێستا پرۆژەكە لە قۆناغی بڕین و پڕكردنەوە و خۆڵكارییە و تاوەكوو 20 كیلۆمەتر كە دەگاتە نزیك دێگەڵە ڕۆیشتووە، زیاتر لە ملیۆنێك مەتر سێجا كاری بڕین و زیاتر لە ملیۆنێك مەتر سێجاش پڕكردنەوە كراوە، هاوكات دەست بە  ئاوبەرە كۆنكرێتییەكان كراوە قۆناغی زۆر باشی بڕیوە.

٠ لەو بەشەی ڕێگاكە شوێنی پەڕینەوەی ئاژەڵەكان دروست كراوە بۆ ئەوەی نەیەنە سەر ڕێگاكە و ئاستەنگ دروست نەكەن، بە شێوەیەكی گشتی لە بەشی یەكەم كاری بڕین بەرەو تەواوبوونە.

٠ ئەوەی كەمێك كاركردنی پڕۆژەكەی سست كردووە، تۆبۆگرافیای ناوچەكەیە چونكە بەرزی و نزمیی زۆری تێدایە و شوێن هەیە پێویستی بە 30 مەتر پڕكردنەوەیە، ئەمەش بە ڕێگەی پێشكەوتوو و زانستی دەكرێت.

٠ دیزاینی یەكەم پردی ڕێگاكە كە دەكەوێتە بەرامبەر باخچەی ئاژەڵانی هەولێر تەواو بووە و بەم نزیكانە دەست بە دروستكردنی دەكرێت تاوەكوو ببێتە تەواوكاری لەگەڵ پڕۆژەی دوو سایدی ڕێگای كەسنەزان – گۆمەسپان.

٠ كۆمپانیای جێبەجێكار سەرقاڵی دانانی كارگەی قیر و كۆنكرێتە لە شوێنی پڕۆژەكە.

درێژیی ڕێگاكە بۆ دەروازەی قەزای كۆیە شەش كیلۆمەتر كورت دەبێتەوە لە 52 كیلۆمەترەوە دەبێتە 46 كیلۆمەتر، ئێستا كاتی ڕێگاكە نزیكەی كاتژمێرێكە، بەڵام كاتی ڕێگاكە بەگشتی دەبێتە نیوەی ئێستا، ئەگەر ئۆتۆمبێلێک بەخێرایی 100 كیلۆمەتر لە كاتژمێرێک لە هەولێرەوە بۆ كۆیە بڕوات بە ماوەی 25 -30 خولەک دەگات، هاوكات ڕێگاكە لە هەولێرەوە تاوەكو ڕێگای هیزۆپ – دووكان، نزیكەی 20 كیلۆمەتر كورت دەبێتەوە ئەمەش بەهۆی بوونی تونێلێک لە كۆتایی ڕێگاكە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەمەریکا.. بەبەهای 10 ملیۆن دۆلار زێڕ لە دوکانێک دزرا

سەڵاح

غەززە؛ لە ٤٨ کاتژمێردا زیاتر لە ٩٠ کەس بەهۆی بۆمبابارانی ئیسرائیلەوە گیانیان لەدەست دا

یاسین

تێکڤەدانا پێکڤەژیانێ خزمەتا گەلێ عێراقێ و گەلێ کوردستانێ ناکەت

سەڵاح