zagros news agency

لایەنه کوردییەکانی دیاله گۆڕانکارییه ئیدارییەکانیان رەتکردەوه

 

ئەمڕۆ لایەنە کوردییەکان لە پارێزگای دیالە کۆبوونەوە بۆ تاوتوێکردنی بڕیاری حکومەتی فیدراڵی سەبارەت بە بەقەزاکردنی قەرەتەپه و لکاندنی بەشێک لە ناوچەکانی سەر بە خانقین بۆ سەر ئیدارەی نوێ.

لە بەیاننامەیەکدا لایەنەکان رایانگەیاندووه، “کۆبوونەوەکە ناڕەزایی توندی خۆیان بۆ ئەم بڕیارە دەربڕی و پێدەچێت لەڕووی سیاسییەوە بوونی کوردی بەئامانج گرتووه و و ئامانجیشی کەمکردنەوەی یەکە ئیدارییەکانی خانەقینە”.

لایەنه کوردییەکان رایانگەیاند که بڕیارەکە پێشێلکردنی دەستووری هەمیشەیی عێراقە، بە تایبەتی مادەی (١٤٠) کە تێیدا هاتووە ناوچەکانی خانەقین و قەرەتەپه و کۆکس لە ناوچە جێناکۆکەکانن و دەبێت قۆناغە یاسایی و دەستوورییەکان تێپەڕن پێش ئەوەی بڕیار لەسەر چارەنووسی کارگێڕییان بدرێت”.

ئاماژەی بەوەش کرا، “بڕیارەکه بەڕوونی پێچەوانەی دەسەڵاتە ئیداریەکانه، بۆ نموونه ناحیەی کۆکس لە ساڵی ٢٠٠٣ـەوە لەڕووی کارگێڕییەوە لەژێر ئیدارەی گەرمیان و حکومەتی هەرێمی کوردستاندایە، لەکاتێکدا بڕیارە نوێیەکەی وەزارەتی پلاندانانی عێراق قەزای قەرەتەپە دەگرێتەوە”.

جەختیشیان کردەوه، ئەم بڕیاره رەتدەکەنەوە و هەموو رێگایەکی یاسایی و دەستووری و جەماوەری دژی دەگرنەبەر و بڕیارەکە واقیعی ئیداری و دانیشتووانی هەرێم لەبەرچاو ناگرێت و بەشێکە لەو گۆڕانکارییە سیاسییە رەتکراوانە.

هەواڵی پەیوەندیدار

فۆڵکسواگن ملیۆنێک ئۆتۆمبێل لە بەرهەمهێنانی ساڵانەی کەم دەکاتەوە

ART

کوژرانی دوو برای کورد لە خۆی بە تەقەی هێزەکانی سوپای پاسداران

سەڵاح

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق دەکات

سەڵاح