zagros news agency

ڕاشفۆرد تەنها بە سەبر گرتن دەتوانێ ئایندەی خۆی یەکلایی بکاتەوە

 

ڕۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی بڵاویکردەوە، داهاتووی مارکوس ڕاشفۆرد ئەستێرەی ئینگلتەرا بەڕووی هەموو ئەگەرەکاندا کراوەیە، بەڵام ڕەنگە سەبر هۆکاری یەکلاکەرەوە بێت بۆ گواستنەوەی بۆ بەرشەلۆنە.

ڕۆژنامەکە ڕوونیشیکردووەتەوە، ئەگەر ڕاشفۆرد پەلە بکات بۆ دۆزینەوەی یانەی نوێ، ئەوا ئەگەری گواستنەوەی بۆ بەرشەلۆنە کەم دەبێتەوە، لەکاتێکدا ئەگەر ئارام بمێنێتەوە و چاوەڕێی ساتی گونجاو بکات، ڕەنگە ئەگەری پۆشینی درێسی یانە کەتەلۆنییەکەی زیاتر بێت.

لەلایەکی دیکەوە بڕیارە سبەی سێشەممە ڕاشفۆرد ئامادەکاریەکانی وەرزی نوێ لەگەڵ یانەی مانچستەر یونایتد دەست پێبکات، بەڵام بەجیا لەگەڵ باقی هاوڕێکانی مەشق و ڕاهێنان دەکات، ئەمەش ڕەنگدانەوەی دۆخی ناجێگیری لە نێو یانەکەیدایە.

هەواڵی پەیوەندیدار

خولی پلەیەکی کوردستان دواخرا

یاسین

ماوەی دوورکەوتنەوەی مباپێ دیاریکرا

یاسین

نامۆ فازڵ سبەی دەچێتە بەردەم ساتێکی مێژوویی بۆ کوردستان

sarkar