zagros news agency

بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەت پێشوازی لە دامەزرێنەر و سەرۆکی کۆڕبەندی ئاسایشی نێودەوڵەتی هالیفاکس لە کەنەدا کرد

ئەمڕۆ پێنج شەممە ١٠/٧/٢٠٢٥ سەفین موحسین دزەیی بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەت پێشوازی لە پیتەر ڤان پراگ دامەزرێنەر و سەرۆکی کۆڕبەندی ئاسایشی نێودەوڵەتی هالیفاکس لە کەنەدا کرد.

لە کۆبوونەوەکە باس لەڕەوشی ناوچەکەو ڕووداوەکانی ئەم دواییانەو بارودۆخی ناوخۆی هەرێم و پەیوەندییەکانی نێوان هەولێرو بەغداو ئاستەنگ و گرفتە هەنووکەییەکان تاوتوێ کران.

هەروەها باس لە کارنامەی کۆڕبەندی ئاسایشی نێودەوڵەتی هالیفاکس لە کەنەدا کرا کە ساڵانە ئەنجام دەدرێت و ئەمساڵیش لە مانگی ١١ دەبەسترێت. لەم ڕووەوە چەندین بابەت و پێشهات خرانەڕوو بۆ ئەوەی لە ناوەڕۆکی کۆڕبەندی هالیفاکس سوودی لێ ببینرێ.

جێگەی باسە پیتەر ڤان پراگ دۆستێکی دێرینی گەلی کوردستانەو ئەزموون و شارەزایی زۆری دەربارەی هەرێمی کوردستان و تەواوی ناوچەکە هەیە. ماوەی ٣٠ ساڵە لە بواری سیاسەتی دەرەوە کار دەکات. لەو ماوەیەدا ١٠ ساڵ سەرۆکی پەیمانگەی دیموکراتی نیشتیمانی بووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

وەزارەتی کارەبا هۆکاری کەمبوونەوەی کارەبای ئاشکرا کرد

سەڵاح

سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان، پێشوازی لە كونسوڵى گشتيى نوێى ئيمارات له‌ هه‌رێمى كوردستان دەکات

یاسین

ئەمریکا هێرشی سەر نووسینگەی پارتی دیموکراتی سووریای شەرمەزار کرد

سەڵاح