zagros news agency

“فارس عیسا” پێشوازى لە بەڕێوەبەرى یەکەى بەڕێوەبردنى قەرزى سەربە بەرنامەى گەشەپێدانى نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات

“فارس عیسا” سەرۆکی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا، ڕۆژی چوارشەممە 9 ی تەمووزی 2025 ،لە نووسینگەى تایبەتی خۆیدا، پێشوازی لە خاتوو “تشنامى ئیکۆتشى” بەڕێوەبەری یەکەی بەڕێوەبردنی قەرزی بەرنامەی گەشەپێدانی نەتەوە یەکگرتووەکان و وەفدی یاوەری کرد.

لە کۆبوونەوەیەکدا، تاوتوێى ئەو پڕۆژانە کرا، کە بە پشت بەستن بە قەرزى نێودەولەتى، بە تایبەتى قەرزى یابانى جێبەجێ دەکرین، هەروەک چەندین پڕۆژە لەو بڕە تەرخانکراوەى بۆ هەرێمى کوردستان،جێبەجێ کراون.

هەردوولا جەختیان لەسەر، گرنگی بەهێزکردنی هاوکارى و هەماهەنگی و داواکردنی قەرزی نوێ کردەوە، بۆ بەرەوپێشبردنی هەوڵەکانی ئاوەدانکردنەوە، و گەشەپێدان لەهەرێمی کوردستان بەتایبەتی لەبواری ژێرخاندا.

سەرۆکی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبەغدا، لەدرێژەی کۆبوونەوەکەدا داکۆکى کردە سەر،پێداگری حکومەتی بەڕێز مەسرور بارزانی، لە سەر بتەوکردنى هاوکارى و هەماهەنگی، لەگەڵ ئەو دەزگا و ئاژانسانەى، کە بە پەرۆشەوەن لەبەهێزکردنی ژێرخانی هەرێم بەسوودوەرگرتن لە قەرزە نێودەوڵەتییەکان.

هەروەها سوپاس و پێزانینی حکومەتی هەرێمی کوردستانی دەربڕى، بۆ ڕۆڵی یەکەی بەڕێوەبردنی قەرزی پرۆگرامی گەشەپێدانی نەتەوە یەکگرتووەکان، بۆ بەشداری و هاوکاری لە پاڵپشتیکردنی پرۆژەکان لە هەرێمى کوردستان.

هەواڵی پەیوەندیدار

پەیامێک لە كونسوڵخانەی ئەمەریكا لە هەولێر

یاسین

گەشته‌كانی فڕۆكەخانەكانی هەرێمی كوردستان ئاسایی بوونەوە

سەڵاح

ئاژانسی زاگرۆس به‌دواداچونی ورد له‌سه‌ر پرۆژه‌ی دووسایدی هه‌ولێر-كۆیه‌ ده‌كات

سەڵاح