zagros news agency

پەرلەمانتارێکی پارتی: كۆمەڵێك لە پەرلەمانتار و سیاسی مووچەیان كردووە بە چەكی دەستیان بۆ هەڵمەتی هەڵبژاردن

 

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیوموکراتی کوردستان رایگەیاند، کە عێراق لەسەر كاغەز فیدراڵییە، سوودانی لە لێدوانێكی میدیایی ڕای گەیاند، شتێك نییە لە دەستوور بەناوی مووچەی هەرێم، ئەوەی هەیە پشكی هەرێمی كوردستانە لە بودجە، بەڵام لە كاتی جێبەجێكردن دژی قسەكانی خۆیان و دەستوو مامەڵە دەكەن.

یادگار مەحموود، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیوموکراتی کوردستان، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: عێراق لەسەر كاغەز فیدراڵییە، سوودانی لە لێدوانێكی میدیایی ڕای گەیاند، شتێك نییە لە دەستوور بەناوی مووچەی هەرێم، ئەوەی هەیە پشكی هەرێمی كوردستانە لە بودجە، بەڵام لە كاتی جێبەجێكردن دژی قسەكانی خۆیان و دەستوو مامەڵە دەكەن، ئێستا پێمان دەڵێن باوەڕیان بە فیدراڵیی نییە، وەك پەرلەمانتارێكی كورد لە ئەنجوومەنی نوێنەران هەستمان نەكردووە نوێنەرین لە سیستمێكی فیدراڵیدا، لەناو سوننە و شیعە هەنگاو دەنێن بۆ نەهێشتنی فیدراڵی، هەر یاسا و مادەیەكی دەستوور پێوەندی بە كوردەوە هەبێت، هەردوولا یەكدەگرن و دەنگ لە دژی دەدەن.

ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیوموکراتی کوردستان گووتی: كورد لەم سیستەمی بەناو فیدراڵییە ناتوانێت مافەكانی بەدەست بهێنێت، بۆیە دەبێت هەنگاو بنێت بەرەو سیستمی كۆنفیدراڵی، دەتوانین بڵێن مافەكانمان پارێزراو دەبێت، بۆ شكۆی گەل گرنگە بڕۆینەوە بەسەر ئەو بەشدارییەی هەمانە لەگەڵ ئەم عێراقە، جێگەی كوردی تێدا نابێتەوە.

هەروەها یادگار مەحموود، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی دیوموکراتی کوردستان ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، كە كۆمەڵێك لە پەرلەمانتار و سیاسی، مووچە خەڵكی كوردستانیان كردووە بە چەكی دەستیان بۆ هەڵمەتی هەڵبژاردن بۆ كۆكردنەوەی دەنگ و یاریكردن بە هەستی گەل، هەر ئەم دەستە ناوخۆیە بوو لە جیاكردنەوەی مووچە و بودجە لە یەكتر و كێشە دروستكردن بۆی، لە كاتی نووسینەوەی بودجەی سێ ساڵی عێراق، پێشنیاریان كرد بودجە لە مووچە جیا بكرێتەوە، پارێزگا و پارەی بۆ بنێدرێت بەهۆی سەرپێچیی دەستوور بوو، محەمەد شیاع سوودانی نەیتوانی ڕازی بێت و ڕەتی كردەوە، بەڵام هاتن مووچە و بودجەیان لێك جیا كردەوە، ئەویش بە بیرۆكە و دەست لە پشتی ئەو پەرلەمانتارە كوردانە، ئەمانە داشۆراون لە هەموو كوردبوونێك.

رێباز یونس

هەواڵی پەیوەندیدار

کچە شەهیدەك : خزمەتکرنا هەمی تەخێن جڤاکی دێ ئەرکێ منێ سەرەکی بیت

یاسین

پەیامی سەرۆك بارزانی بەبۆنەی جەژنی قیامە

یاسین

کەرکووک… تەقە لە بارەگای لقی 3ی پارتی کرا و هیچ زیانی نه‌بووه‌

سەڵاح