شاره‌زایه‌كی بواری سه‌ربازی و جێگری سه‌رۆكی لێژنه‌ی پێشمه‌رگه له خولی رابردووی په‌رله‌مانی كوردستان باس له پرۆسه‌ی چه‌ك دانانی په‌كه‌كه ده‌كات و ده‌لێت: “بۆ باشووری كوردستان ئه‌وه‌ی گرنگه شهر له ئێمه دووربكه‌ویته‌وه و گونده‌كان ئاوه‌دان بكرێنه‌وه”.
ئەمڕۆ هەینی 11ـی تەممووزی 2025، پرۆسەی چەکدانانی گرووپێک لە ئەندامانی پارتی کرێکارانی کوردستان(پەکەکە) لە ئەشکەوتی جاسەنەی سەر بە ناوچەی سوورداشی قەزای دوکان کە ژمارەیان 30 چەکداربوون، وەک نیازپاکیی لە پرۆسەی ئاشتی تورکیا چەکانیان دانا و سووتاندیان .
لەنێو چەکدارەکاندا، چوار فەرماندەی باڵای پەکەکە چەکەکانیان دانا ئه‌مه‌ش لە وەڵامدانەوەی بانگەوازی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، ڕێبەری زیندانیکراوی پەکەکە لە 27ـی شوباتی رابردوو بوو كه داوای چه‌ك دانانی په‌كه‌كه‌ی كرد.
سه‌عید هه‌ركی، شاره‌زای بواری سه‌ربازی و جێگری لێژنه‌ی پێشمه‌رگه له خولی رابردووی په‌رله‌مانی كوردستان بۆ ئاژانسی زاگرۆس، گوتی: “یەکێک لەو شوێنانه‌ی زیانێکی زۆری بەرکەتووە بەهۆی شەڕی چەند ساڵەی نێوان پەکەکە و تورکیا، گونده‌كانی باشووری كوردستانن له‌ناویشیاندا سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆرانە بەهۆی شەڕی چەند ساڵەی لەنێوان پەکەکە و تورکیا زیانی زۆری بەرکەتووە.
ئه‌وه‌شی خسته‌روو: به‌هۆی شه‌ڕی په‌كه‌كه و توركیاوه 500 گوند له باشووری كوردستان وێران بوون و سوتاون و ژیانیان تێدا نه‌ماوه، شارۆچکەی سیدەکان و برادۆست، بەهۆی شەڕ و ئالۆزییەکان زۆرترین زیانی بەرکەوتووە لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لە کۆی 264 گوند 118 گوند بە تەواوی چۆڵکراون و زیاتر لە 100 هاووڵاتیی گیانیان لەدەستداوە و برینداربوونە، ئەمە جگەلەوەی لەبواری کشتوکاڵ و ئاژەڵداری زیانێکی زۆری بەرکەتووە، بەتایبەتی لەبواری گەشتوگوزار، چونکە ناوچەی گەشتیاری زۆر تایبەت لەو سنوورە هەیە.
گوتیشێ: “لە سنووری شارۆچکەی مێرگەسۆر و بارزان، هەر بەهۆی شەڕی نێوان پەکەکە و تورکیا 64 گوند بە تەواوی چۆڵکراون ژمارەیەکی زۆری ڕەز و باغی هاووڵاتییان سووتاون.شارۆچکەی ڕواندزیش بە هەمانشێوە، چوار گوند بە تەواوی چۆڵکراون و ژمارەیەک هاووڵاتیی ئەو دەڤەرە گیانیان لەدەستداوە.
راشی گه‌یاند: له‌سۆران 200 گوند چۆڵكراون و زیانیان پێگه‌یشتووه له‌م رۆ به‌دواوه ده‌بێت ئاوه‌دانی بكه‌وێته‌وه ئه‌و ناوچانه و ژیان بگه‌رێته‌وه بۆ گونده‌كان ناكرێت ئه‌و شوینانه كه گه‌شتیارین و ناوچه‌ی كشتوكاڵیین وێران ببن و ببنه ناوچه‌ی جه‌نگ.

