zagros news agency

لە هەولێر دەست بە دابەشكردنی نزیکەى ( 4 هەزار ) پارچە زەوی بەسەر فەرمانبەران کرا

ئەمڕۆ سێشەممە 2025.7.15، لەژێر ڕاسپاردە و فەرمانی ڕێزدار مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و لە درێژەی پرۆسەی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەر، بە سەرپەرشتیی ساسان عەونى، وەزیرى شارەوانی و گەشت و گوزار و ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، لە دیوانى بەڕێوەبەرایەتى گشتیى شارەوانییەکانى هەولێر، لە ڕێورەسمێکدا، وەک قۆناغى یەکەم دەستکرا بە دابەشكردنی نزیکەى ( 4 هەزار ) پارچە زەوی بەسەر فەرمانبەرانى سنوورى سەرۆکایەتیی شارەوانیی بەحرکە.

لە رێورەسمەکەدا، هەریەک لە وەزیرى شارەوانى و پارێزگارى هەولێر، وێڕاى پیرۆزبایی لە فەرمانبەران، دەستخۆشیان لە بەرێوەبەرایەتى نەخشەدانانى ئاوەدانى و بەڕێوەبەرایەتى گشتیى شارەوانییەکانى هەولێر و فەرمانبەرانیان کرد بۆ ڕایککردنى کاروبارەکانى پەیوەست بە دابەشکردنى زەوى بەسەر فەرمانبەران، ڕاشیانگەیاند، وەک قۆناغى یەکەم، بە تیروپشک ئەو ( 4 هەزار پارچە زەوییە ) بەسەر فەرمانبەرانی وەزارەت و دامودەزگا جیاوازەکانى سنووری قەزایی بەحرکە سەر بە پارێزگای هەولێر دابەش دەکرێت.

ئاماژەیان بەوەشدا، دوای بڕیاری ڕێزدار مەسرور بارزانى، سەرۆکی حکومەتى هەرێمى کوردستان تایبەت بە دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران، دەستبەجێ لایەنەکان ڕاسپێردروان بۆ ئەوەی تەواوی ڕێکارەکانی دابەشکردنی زەوی لە سنووری بەڕێوەبەرایەتییەکان و سەرۆکایەتی شارەوانییەکان دەستى پێ بکرێت، بەخۆشحاڵییەوە لە ماوەیەکى زۆر نزیکدا توانرا ئەو ڕێکارانەی کە پێویست بوون بۆ دانانی نەخشەی کەرتی و دروستکردنی زەوی نیشتەجێبوون تەواو بوون و لە ئێستادا وردبینی بۆ ناوی ( 450 هەزار ) فەرمانبەر کراوە، پرۆسەى دابەشکردنى زەویش ھەموو فەرمانبەران دەگرێتەوە و تاوەکو یەک فەرمانبەر مابێت کە بڕیارەکەی حکومەت بیگرێتەوە پرۆسەکە بەردەوامى دەبێت.

ئاشکراشیانکرد، لە ماوەی ڕابردوودا، بەهۆی کێشەی موڵکداری، لە سنووری هەندێک شارەوانی کێشەیان بۆ دروست ببوو، ئەمەش وایکرد پرۆسەکە کەمێک دوابکەوێت، بەڵام هەموو ئەو کێشانە چارەسەرکراون و لەمەو دوا پرۆسەکە زۆر بە خێرایی تەواو دەکرێت.

جێگەى باسە، ڕۆژی 27ی ئاداری 2024، لە سەر ڕاسپاردە و فەرمانى ڕێزدار مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، چەندین بڕیاری لە بەرژەوەندیی دۆخی هاووڵاتییانی کوردستاندا، یەکێک لەو بڕیارانە بەخشینی زەوی بوو بە فەرمانبەرانی کەرتی گشتیی بەپێی مەرج و ڕێنماییەکان، هەر فەرمانبەر و مامۆستا و پێشمەرگەیەک و كارمەندێكی ناوخۆ كە ‏هەشت ساڵ خزمەتی هەبێت و هەر خانەنشینێكیش لە كاتی فەرمانبەریدا سوودمەند نەبووبێت، زەوییەكی 200 مەتری پێ دەدرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

سه‌میر غه‌ریب مسته‌فا، بەربژێری ژماره ‌٢٠: په‌رله‌مانتارانی پارتی له‌به‌غدا ده‌بێت به‌رگری له‌شاره‌كانی دیكه‌ش بكه‌ن تا ده‌ستی ئاوه‌دانیان بگاتێ

یاسین

ڕاگەیندراوێک لە لیژنەی ئەمنی پارێزگای هەولێرەوە لە بارەی “دەستپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردن”

سەڵاح

زیرەک زێباری: کارێ مە ل بەغدا ب جهـ ئینانا بەرنامی پارتیە و پارستنا قەوارێ هەرێما کوردستانێ

سەڵاح