zagros news agency

دەستەی وەبەرهێنان: ئەمساڵ بە سەرمایەی ملیارێك و 254 ملیۆن دۆلار پڕۆژە مۆڵەتیان پێدراوە

 

دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان ئاشكرای دەكات، لەشەش مانگی یەكەمی ئەمساڵدا بە سەرمایەی زیاتر لە ملیارێک و 254 ملیۆن دۆلار مۆڵەت بە 79 پڕۆژەی جیاجیای وەبەرهێنان لە هەرێمی كوردستان دراوە.

د.محەمەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان رایگەیاند: “لە شەش مانگی یەكەمی ئەمساڵدا لە سێکتەرە جیاوازەکاندا مۆڵەتمان بە 79 پرۆژە داوە.”

ئاماژەی بەوەش دا: “ئەو 79 پرۆژەیەی مۆڵەتیان پێدراوە، بە بەهای ملیارێک و 254 ملیۆن و 385 هەزار دۆلارە.”

سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنان جەختی كردەوە: ئەو مۆڵەتانەی دراون دڵخۆشکەرن لە بواری دروستکردنی پڕۆژەی نوێ لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستاندا.

هەواڵی پەیوەندیدار

دۆلار گرانبوو

یاسین

ئاگادارییەک لە بەڕێوبەرایەتی گشتی بانکە بازرگانیەکانی وەزارەتی داراییەوە

یاسین

نرخى نەوت لە بازاڕەکانی جیهان بەرزبونەوەى تۆمار کرد

سەڵاح