لە یەکێک لە شارەکانی بەلجیکا لە ئاهەنگی نەورۆزدا لەلایەن هاووڵاتیانی تورکیاوە هێرش کرایە سەر خێزانێکی کورد.
لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا کە لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانیدا بڵاو کراوەتەوە، هاووڵاتییەکی کورد لە شاری حوسدن-زۆڵدەر لە بەلجیکا، کە بانگەشەی ئەوە دەکات خەڵکی عەفرینە، دەڵێت، بەهۆی ئەوەی یادی نەورۆزیان کردووتەوە، لەلایەن ژمارەیەک هاووڵاتیی تورکیاوە هێرشیان کراوەتە سەر.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە ماڵەکانیاندا گەمارۆ دراون و هێرشبەران هەڕەشەی سووتاندنیان کردووە.
بەپێی ئەو زانیاریانەی بڵاوکراونەتەوە زیاتر لە 40 کەس هێرشیان کردووەتە سەر ئهو ماڵەی پیاوە کوردەکە پەنای بۆ بردووە.