سەفین موحسین دزەیی، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوە لەگەڵ ڕۆس پیرۆ سەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەرانی ژووری بازرگانی ئەمریکا، و ستیڤ لوتێس لە ژووری بازرگانی ئەمریکی کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکە بەیان سامی عبدالرحمن، ڕاوێژکاری باڵای بەڕێز سەرۆکی حکومەتی هەرێم و تریفە عەزیز، نوێنەری حکومەتی هەرێم لە واشنتۆن ئامادەبوون، جەخت لە بەهێزکردنی پەیوەندییە بازرگانی و ئابورییەکانی نێوان ئەمریکا و هەرێمی کوردستان کرایەوە.
دووبارەکردنەوەی بۆڕی نەوتی عێراق تورکیا، و پلانی داهاتووی سەردانی شاندی ئەمریکا بۆ هەرێمی کوردستان.
لەلای خۆیانەوە شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان سوپاسی ژووری بازرگانی ئەمریکیان کرد بۆ هەوڵە بەردەوامەکانیان لە بەرەوپێشبردنی پەیوەندییە بازرگانییەکان و بەرنامەی لەپێشینە و ستراتیژی ئابوری هاوبەش.

