وتەبێژی بەرێوەبەرایەتی بەرگریی شارستانیی هەولێر رایگەیاند، کە مێردمنداڵێک لەکاتی مەلەکردن لە بەنداوی گۆمەسپان خنکا و دەستبەجێ لەلایەن ئەندامانی خێزانەکەی تەرمەکەی دەرهێنرایەوە.
شاخەوان سەعید، وتەبێژی بەرێوەبەرایەتی بەرگریی شارستانیی هەولێر، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ کاتژمێر ١٤:٤٠ خولەک مێردمنداڵێک لەکاتی مەلەکردن لە بەنداوی گۆمەسپان خنکا و دەستبەجێ لەلایەن ئەندامانی خێزانەکەی تەرمەکەی دەرهێنرایەوە مێردمنداڵەکە ناوی( ئەنەس جمال بایز ە) و تەمەنی ١٤ ساڵە و دانیشتووی گەڕەکی هەولێری نوێیە لە پارێزگای هەولێرە، پاش دەرهێنانەوەی تەرمەکەی بۆ توێکاری جەستەیی ڕەوانەی پزیشکی دادی هەولێر کراوە و ڕادەستی خانەوادەکەی کراوەتەوە.
هەروەها شاخەوان سەعید، وتەبێژی بەرێوەبەرایەتی بەرگریی شارستانیی هەولێر ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە بۆ دووبارە نەبونەوەی ئەم ڕووداوانە داواکارین لە هاوڵاتیان و دایکان و باوکان لەکاتی گەشت و سەیران ڕێگا بە منداڵ و ئەندامانی خانەوادەکانیان نەدەن لەو جێگایانە مەلە بکەن کە ڕێگا پێنەدراوە و پابەندی ڕێنماییەکانی بەرگری شارستانی ببن
رێباز یونس

