محه‌مه‌د شیاع سوودانى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق له ساڵوه‌گه‌رى ئه‌نفالى بارزانییه‌كان په‌یامێكى بڵاوكرده‌وه و ده‌ڵێ، “شاڵاوه‌كانى ئه‌نفال به‌ڵگه‌یه‌كى روونه له‌سه‌ر دیكتاتۆریه‌ت و تاوانكارى رژێمى له‌ناوچوو، له یادى ئه‌نفالى بارزانییه‌كان سه‌ره‌خۆشى له برایانى بارزانى ده‌كه‌م، به‌ر له هه‌موویان سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانى”
ئه‌مڕۆ هه‌ینى یه‌كى ئاب، محه‌مه‌د شیاع سوودانى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق له ساڵوه‌گه‌رى 42 مینى ئه‌نفالى بارزانییه‌كان، په‌یامێكى له “ئێكس” بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێیدا هاتووه، “ئێمه له ساڵوه‌گه‌رى 42 مینى شاڵاوێكى وه‌حشیگه‌رانه‌ى ئه‌نفالین، كه كرایه سه‌ر به‌ساڵاچووان و ژنان و گه‌نجانى خێزانه بارزانییه به‌رێزه‌كان، به‌هۆى ئه‌و شاڵاوه هه‌شت هه‌زار كه‌س بێ سه‌روشوێن بوون به شێوه‌یه‌كى تاوانكارییانه و نامرۆڤانه كه به‌ڵگه‌یه‌كى روون بوو له‌سه‌ر دیكتاتۆرییه‌ت و تاوانكارى رژێمى له‌ناوچوو”.
سوودانى له په‌یامه‌كه ده‌شڵێ، “له‌م یاده‌دا، سه‌ره‌خۆشى له برایانى بارزانى ده‌كه‌م، به‌ر له هه‌موویان سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانى، به راستگۆیانه‌ترین گوزارشتى هاوكارى و سه‌ره‌خۆشى، بۆ ئه‌و خوێنه پاكانه‌ى كه له‌گه‌ڵ خوێنى ته‌واوى عێراقییه‌كان، له قۆناغه تاریكه‌كه‌یان رزگاركردین و به‌ره‌و ئازادى و دادپه‌روه‌رى له سایه‌ى سیسته‌مى دیموكراسیمان”.

