zagros news agency

ئاگاداریەک لەبارەی نوێکردنەوەی پسولەی خۆراکەوە

 

نوزاد شێخ کامل بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی راگەیاند: ”
دوای گفتوگۆیەکی چڕ لەگەڵ وەزارەتی بازرگانی عێراق ، وەزیری بازرگانی عێراق ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر درێژکردنەوەی ماوەی خۆتۆمارکردن و نوێکردنەوەی پسوولەی خــۆراک بــە شێوازی ئەلیکترۆنــی تاوەكوو ٢٠٢٥/٨/٢٥ بەبێ بەرامبەر ، وە دوای ئەو وادەیە ڕێکاری تر وەردەگیرێت بۆ قۆناغی دووەم ،
سەبارەت بە ڕێژەی بەشداری لە سەرئاسی هەرێمی کوردستان ٨٣٪ بوە کە لە هەڵەبجە ٨٨٪ ی تێپەڕاندوە وە لە سلێمانی لە ٨٣٪ ی تێپەڕاندوە وە لە هەولێر٨٤٪ ی تێپەڕاندوە لە دهۆکیش ٧٩٪ی تێپەڕاندوە وە بە پێی ئەو داتایانە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان بەڕێژەیەکی زۆر زیاتر بەشداریان لەم پرۆسە کردوە لە پارێزگاکانی تری عێراق ، بۆیە سەرجەم هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان ئاگادار دەکەینەوە ئەوە دوا وادەیە و ئەو هاوڵاتیانەی بەهەر بیانوێک خۆیان تۆمار نەکردوە ئەم دەرفەتە لەدەست نەدەن و لەو ماوەیەدا هەر گرفتێکیان هەبوە چارەسەری بکەن و خۆیان تۆمار بکەن بە پێچەوانە بەشە خۆراکەکانیان ڕادەگیرێت تا فۆرمەکە پڕ دەکەنەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕوونکردنەوەیەك ‏‎لە نووسینگەی ڕۆژنامەوانی ڕێزدار فاضل میرانی

یاسین

دالیا دەشتی دزەیی: ھەموو چین و توێژەکان خۆیان لە لیستی پارتیدا دەبیننەوە

دڵشاد

سبەی مووچەی ئەم شوێنانە دابەش دەکرێت

یاسین