zagros news agency

چوار کەس لە کاتی مەلەکردن دا لە خنکان

ئەمڕۆ بەیانی چوار کەسە بۆ سەیران چووبوونە لێواری رووباری خازر لە گوندی کانیلانی سنووری قەزای بەردەڕەش و هەرچواریان بەدوای یەکدا خنکاون. لەمبارەیەوە بڕوا فارووق، قایمقامی قەزای بەردەڕەش، بە ئاژانسی هەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: ئەمرۆ بەیانی کاتژمێر ٧ لە رووباری خازر لە سنووری قەزای بەردەڕەش چوار کەس لە کاتی مەلەکردن دا خنکان، ئەو چوار کەسە بۆ سەیران چووبوونە لێواری رووباری خازر لە گوندی کانیلانی سنووری بەردەڕەش و هەرچواریان بەدوای یەکدا خنکاون. هەروەها بڕوا فارووق، قایمقامی قەزای بەردەڕەش ئەوەشی بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە دوو لەو کەسانەی خنکاون برای یەکدین و هەرچوار خنکاوەکە تەمەنیان بچووکە، دانیشتووی بەردەڕەشی بچووکن لەنێو سەنتەری قەزاکە. ئەو چوار کەسەی لە رووباری خازر خنکان: ئوسامە محەممەد عەزیز؛ لەدایکبووی 2003 مەحموود جەمال عەبدولواحید؛ لەدایکبووی 2004 بیلال کەمال مستەفا؛ لەدایکبووی 2007 محەممەد کەمال مستەفا؛ لەدایکبووی 2008. رێباز یونس

هەواڵی پەیوەندیدار

پەیامی پیرۆزبایی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ کەناڵی ئاسمانیی  تیڤی

سەڵاح

کۆمپانیای Samsung ریکلام بۆ بەرهەمەکانی دەکات

یاسین

کەشناسی : لەم ناوچانە تاوە باران و بروسکە دەبێت

سەڵاح