zagros news agency

پەیوەندی نێوان مێسی و یانەیەکی ئیتاڵیا دەبێتە هەواڵی گەرمی مێرکاتۆ

 

بابەتی ڕۆیشتنی لیۆنێل مێسی ئەفسانەی تۆپی پێ لە یانەی ئینتەر میامی لەم هاوینەدا یەکێکە لەو بابەتانەی چاوی زۆری ڕاکێشاوە و لەکاتی هەر قسەیەکی تازە لەسەر بابەتەکە خێرا بڵاوکراوەکان تیشکی زیاتر دەخەنە سەری و بە گەرمی باسی لێوەدەکەن.

 

نوێترین قسەش لەم بابەتی ڕۆیشتنەی مێسی قسەیەکی سیسک فابریگاسی ڕاهێنەری یانەی کۆمۆی ئیتاڵیە،کە لە وەڵامێکی بۆ ڕۆژنامەنووسان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی لە ڕۆژی سێشەمە دەربارەی هاتنی مێسی بۆ کۆمۆ وتبووی”هەرگیز ناتوانی بڵێی هەرگیز نابێت”،کە هەر ڕێک دوای ئەو قسەیە لێکدانەوەکان وای بۆ چوون مێسی دەچێتە کۆمۆی ئیتاڵی.

 

پێشتر ئەوە ئاشکرا کرابوو،کە مێسی لەم هاوینەدا چۆتە ماڵی فابریگاس لە ئیتاڵیا بەڵام تاکو ئێستا هیچ هەواڵێکی فەرمی نییە دەربارەی ئاڕاستە کردنی بۆندێک لەلایەن کارگێڕی یانەی کۆمۆ بۆ گرێبەست کردن لەگەڵ ئەفسانەکەی تانگۆ.

 

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

بە ئامادەبوونی سەرۆکی حکومەت ئاهەنگی ڕۆژی نیشتمانیی کۆماری تورکیا بەڕێوەچوو

یاسین

سوریا… فەرماندەیەکی سوپای پاسدارانی له‌گه‌ڵ هه‌شت كه‌سی دیكه‌ كوژران

سەڵاح

پێکانی ئەستێرەیەکی ڕیاڵ مەدرید ئاشکرا دەبێت

یاسین