zagros news agency

قوتابخانە‌ی ئێران ئەمساڵ پێویستیان بە 176 هەزار مامۆستای نوێیە

ڕەمەزان ڕەحیمی، ئەندامی کۆمیسیۆنی پەروەردەی پەرلەمانی ئێران ئاشکرای کرد، ژمارەی مامۆستایانی قوتابخانەکانی ئێران 176 هەزار کەس کەمتر لە ژمارەی پێویستە.

ڕەحیمی دەڵێت بۆ قەرەبووکردنەوەی بەشێک لەم کورتهێنانە بڕیار دراوە لە مامۆستایانی خانەنشین کەڵک وەربگیردرێتەوە.

وەزارەتی پەروەردەی ئێران بۆ پێشگیری لە کورتهێنانی ژمارەی مامۆستایان هەوڵی داوە بە بڕیارێک پێش به خانەنشینبوونی پێشوەختەی ئەو مامۆستایانە بگرێت تەمەنیان لە 60 ساڵ کەمترە و لە 30 ساڵ کەمتریش خزمەتی تۆمارکراویان هەیە.

هەواڵی پەیوەندیدار

سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی و جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمه‌ریکا، کۆبوونه‌وه‌

یاسین

لێدوانی هانس فلیک پێش ڕووبەڕووبوونەوەی ڕایۆ ڤالیکانۆ

یاسین

نرخی نەوت بەرزبونەوەی تۆمارکرد

سەڵاح