zagros news agency

پەرلەمانتارێکی پارتی: حکومەتی عێراق بەئەنقەست بەم شێوەیە مامەڵە لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەکات

ئەمڕۆ یەکشەممە ١٠ی٨ی٢٠٢٥ ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق کۆ بۆوەو و چاوەڕوان دەکرا پرسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان یەکێک لە تەوەرەکان بی، بەلام بە هیچ شێوەیەک باس لە مووچەی فەرمانبەرانه هەرێمی کوردستان نە کرا لە کۆبوونەوەکەدا.

لەمبارەیەوە شێروان دووبه‌ردانی، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە ئاژانسی هەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: حکومەتی عێراق بەئەنقەست بەم شێوەیە مامەڵە لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەکات بۆ ئەوەی قەوارەی هەرێمی کوردستان لاواز و سنووردار بکات و هیچ شتێک بەناوی هەرێمی کوردستانەوە نەمێنێت، لە کاتێکدا چاوپۆشی لە گەندەڵییە بێشومارەکانی نێو دامەزراوەکانی خۆی دەکات.

هەروەها شێروان دووبه‌ردانی، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان ئەوەشی بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە ئەو وردبینی حکومەتی فیدراڵیی عێراق لەبارەی داهاتی نانەوتی لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەیکات، ئەگەر لەگەڵ دامەزراوەکانی خۆی بیکات، ئەوا داهاتی نانەوتیی عێراق ئەوەندە زۆر دەبێ پێویستی بە فرۆشتنی نەوت نامێنێت.

رێباز یونس

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەڵمانیا دەیان پەنابەری هەرێمی کوردستانی دیپۆرت کردەوە

سەڵاح

رێناس سەید نەجمەدین : بۆ كوردستانێكی بەهێز دەنگ بە پارتی دیموكراتی كوردستان بدەن

گوران

باران بارین دەست پێدەکاتەوە

یاسین