ئه‌مرۆ دووشه‌ممه رێكه‌وتی 18.8.2025 ئومێد خۆشناو پارێزگای هه‌ولێر، سه‌رپه‌رشتی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت به لێژنه‌ی ئه‌منی ئامادەکاری بۆ ئەنجامدانی خوولی دووەمی تاقیکردنەوەکانی پۆلی دوانزدەی ئامادەیی بۆ ئەمساڵی خوێندن كرد…
له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا، ئه‌وه دووپاتكرایه‌وه كه به‌خۆشحاڵیه‌وه قوتابیان له شاری هه‌ولێر له تاقیكردنه‌وه‌كانی خولی یه‌كه‌م له‌سه‌ر ئاستی پۆلی (9) و (12) پێشه‌نگی قوتابیانی هه‌رێمی كوردستان بوونه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته پارێزگای هه‌ولێر، ده‌ستخۆشی له په‌روه‌رده‌ی گشتی و ده‌ورووبه‌رو تیمی سه‌رپه‌رشتیارانی تاقیكردنه‌وه‌كان كرد.
له ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی كۆبوونه‌وه‌كه‌شدا هه‌ڵوه‌سته له‌سه‌ر پلان و ئامادەکارییەکانی به‌ڕێوه‌چوونی تاقیکردنەوەکانی خولی دووه‌می وزاری پۆلی 12ـی ئامادەیی كرا و پارێزگاری هەولێر، تەئکیدی لە دابینکردنی سەرجەم پێداویستییەکانی تاقیکردنەوەکان کردەوە بۆ قوتابیان، بە تایبەتی دابینکردنی کارەبا و ئامێرەکانی فێنکەرەوە پاراستنی سه‌قامگیری بۆ هۆڵەکانی تاقیکردنەوە …
شایه‌نی ئاماژه بۆ كردنه، له خولی دووه‌می تاقیكردنه‌وه‌كانی پۆلی دوازده‌ی ئاماده‌یی له‌سنوری هه‌ر هه‌شت به‌ڕێوەبەرایەتی پەروەردەی پارێزگای هەولێر (31 هه‌زارو 95) قوتابی تاقیكردنه‌وه ئه‌نجام ده‌ده‌ن و ( 436) هۆڵی تاقیكردنه‌وه ئاماده‌كراوه، واده‌ی تاقیكردنه‌وه‌كانیش له 23/8/2025 ده‌ست پێ ده‌كات ….
له كۆتاییدا ئه‌وه دووپاتكرایه‌وه، كه پێویسته وه‌ك هه‌موو جارێك لە سنووری پارێزگای هەولێر، بە باشترین و سەرکەوتووترین شێوە پڕۆسەی تاقیکردنەوەکانی قوتابیان بەڕێوەبچێت.
شایه‌نی باسه لوقمان سه‌عید به‌رێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی هه‌ولێرو عه‌مید خه‌سرۆ به‌رێوه‌به‌ری كاروباری ناوخۆی پارێزگا‌و ناز جه‌لال به‌رێوه‌به‌ری egcc و به‌رێوه‌به‌ری ئه‌زموونی تاقكردنه‌وه‌كان نوێنه‌رانی ئاسایش و زێره‌ڤانی و ئاسایش و كاره‌با ئاماده‌ی كۆبوونه‌وه‌كه بوون …
هەواڵی داهاتوو

