ژمارەیەکی زۆر لە هاولاتیانی هەرێمی کوردستان کە بۆ عومرە سەردانی ولاتی سعودیایان کرد بوو، بەلام گرفتیان بۆ دروست ببوو نەیان دەتوانی بگەرێنەوە، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف رایگەیاند، کە کێشەکەمان چارەسەر کردووە و لە ئیستادا ژمارەیەک لەو عومرەکارانە گەیشتوونەتە جێ و ئەمرۆش بۆ عەسر ژمارەیەکی تر لە عومرەکارەکان دەگەنەوە هەرێمی کوردستان.
نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی، بۆ چارەسەر کردنی کێشەی ئەو هاولاتیانەی کە بۆ ئەنجامدانی عومرە چونەتە سعودیە، لە ریگای بەرێوبەرایەتی گشتی حەج و عەمرەی هەرێمی کوردستان بەردەوام لە هەولدایە بۆ ئەوەی بە هەموو شێوەیەک هاولاتیانی ئێمە تووشی ئازار نەبون و هەولەکانیشی چر بکاتەوە بۆ ئەوەی بگەرێنەوە.
وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان گووتی: چەند هەلبژاردنێکمان لە بەردەست بوو بۆ گەراندنەوەی هاولاتیانمان لە رێگەی پاس و لە راێگەی ترانزێت هەروەها لەرێگەی مانەوە کە هاولاتیان بیانەوی بمینێنەوە بە ئارەزومەندانە لە سەر ئەرکی کۆمپانیا، ئەوەی ئیمە تێبینیمان کرد کە زۆر بەی هاولاتیان دەیانەوێت دوای ئەنجامدانی عومرە بگەرێنەوە، بۆیە پاسیان بۆ دابینکرا.
هەروەها نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە لە ئیستادا ژمارەیەک لەو عومرەکارانە گەیشتوونەتە جێ و ئەمرۆش بۆ عەسر ژمارەیەکی تر لە عومرەکارەکان دەگەنەوە هەرێمی کوردستان، یان ئەوەی بیەوێت لەرێگەی ولاتێکی بە ترانزێت بگەرێتەوە ئەوا رێگاکەی لەبەردەمدا کراوەیە.
رێباز یونس

