پێش کۆبوونەوەی سبەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق کۆبوونەوەیەکی گرنگ هەیە
بڕیارە کاتژمێر 11ـی ئەمشەو، وەفدێکی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان کە پێکدێن لە، د.ئامانج رەحیم سکرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئومێد سەباح سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران و چەندین بەڕێوەبەری گشتی سەر بە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان، لە فڕۆکەخانەی هەولێرەوە بەرەو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغداد بەڕێدەکەون.
شاندەکە سبەینێ کۆبونەوەکانی وەفدی باڵای هەرێم لەگەڵ حکومەتی عیراق دەستپێدەکات، بە ئومێدی ئەوەی بەر لە بەڕێوەچوونی کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق، هەواڵێکی دڵخۆشکەر بۆ موچەخۆرانی هەرێم بەدەست بهێنن.
رێباز یونس

