zagros news agency

بڕیارێك بۆ درێژكردنەوەی خزمەت و مووچەی زیندانییانی سیاسی دەردەكرێت

 

لەسەر رەزامەندیی مەسرور بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان، تەمەنی خانەنشینی ئەو زیندانیكرا و راگیراوە سیاسیانە درێژ دەكرێتەوە كە مینحەی مانگانەیان نیە.

وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان، بڵاوی كردەوە، ڕەزامەندیی ئەنجوومەنی وەزیران وەرگیراوە بۆ درێژكردنەوەی تەمەنی خانەنشینی زینداییانی سیاسی.

وەزارەتەكە نووسراوێكی ئەنجوومەنی وەزیرانی بڵاو كردووەتەوە و هاتووە: “بۆ سوودمەندبوونی زیندانیکراو و گیراوی سیاسی وەجبەکانی (9تا 15 ) ئەو زیندانیکراو و گیراوە سیاسیانەی مینحەی مانگانەیان نییە رەزامەندیی سەرۆك وەزیران وەرگیرا بۆ سوودمەندبونیان لە بریاری درێژکردنەوەی تەمەنی خانەنشینکردن لە 60 ساڵ بۆ 65 ساڵ و بۆ كاتی ئێستا مووچەی بەردەوامبوونیان لە راژە لەسەر بودجەی وەزارەتەكانیان بۆ خەرج بكرێت”.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی بڕیارنامەیەکی دژی ئێران پەسند کرد

سەڵاح

لە كۆی 180 وڵات، عێراق لە ریزی 10 پیسترین وڵاتانی جیهاندایە

سەڵاح

نەجوا کاکەیی: کێشەی جووتیارانی گوندی پەڵکانەمان چارەسەر کرد

دڵشاد