zagros news agency

بریکاری وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن سەردانی کۆیە دەکات

ئەندازیار دکتۆر ئاگرین عەبدولڵا، بریکاری وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نێشتەجێکردن بەیاوەری زانا عەبدولعەزیز، بەرێوەبەری گشتی کاروباری هونەری وەزارەت سەردانی قەزای کۆیە کرد لەلایەن تارق حەیدەری قائیمقامی کۆیە پێشوازی لێکرا.

دواتر ئەندازیار دکتۆر ئاگرین عەبدولڵا بریکاری وەزارەت بەیاوەری زانا عەبدولعەزیز، بەرێوەبەری گشتی کاروباری هونەری وەزارەت، بەرێوەبەرایەتی چاککردنەوە و پاراستنی ڕێگاوبانی کۆیە بەسەرکردەوە لەلایەن ئەندازیار کۆسار حمە سالح بەرێوەبەری بەرێوەبەرایەتی چاککردنەوە و پاراستنی ڕێگاوبانی کۆیە پێشوازی لێکرا، گفتوگۆ لەسەر پڕۆژەکانی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن لە سنورەکە کرا، بەتایبەت پڕۆژەکانی رێگاوبان، لەوانەش رێگای دوسایدی هەولێر – کۆیە، رێگای میرسەید.

لە چوارچێوەی سەردانەکەی بریکاری وەزارەت، ئەندازیار دکتۆر ئاگرین عەبدولڵا بۆ سنوری قەزای کۆیە، بەسەرکردنەوەی پرۆژەی ڕێگای ( حەمامۆك – میرسید ) بەشێوەیەکی مەیدانی و بەدواداچوون بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکە، بەیاوەری بەڕێزان زانا عەبدولعەزیز، بەرێوەبەری گشتی کاروباری هونەری وەزارەت و کۆسار حمە سالح بەرێوەبەری بەرێوەبەرایەتی چاککردنەوە و پاراستنی ڕێگاوبانی کۆیە، بریکاری وەزارەت، ئەندازیار دکتۆر ئاگرین عەبدولڵا، لە کۆبونەوەیەکیدا لەگەڵ ستافی سەرپەرشتیاری پڕۆژە و ئەندازیاران و بەڵێندەری پڕۆژەکە جەختیکردەوە، ئامانجمانە هەرچی زوو رێگاکە تەواو بکرێت و بخرێتە خزمەتی هاوڵاتیان، هاوکات سەرجەمیانی راسپارد بۆ خێراترکردن و کاری زیاتر لە پڕۆژەکە بەپێی رەوشە ئەندازیارییەکان و باشترین کوالێتی، پشتیوانی وەزارەتیشی بۆ دووپات کردنەوە، پرۆژەی ڕێگای ( حەمامۆك – میرسید ) وەك پڕۆژەیەكی ستراتیجیی گەشتیاری و پەرەپێدانی ئابووری بە گووژمەی ( ٤٫٠٧٦٫٩٧٠٫٠٠ ملیار دینار ) لەلایەن کۆمپانیای ” هەرمان ” دەست بەجێبەجێکردنی کراوە، كە هەردوو شاری کۆیە – دەڤەری سماقوڵی بەیەكەوە دەبەستێتەوە مەوداکەی ٨٫٥ کیلۆمەترە.

هەواڵی پەیوەندیدار

تاکە کێشەی بەردەم ھەناردەکردنەوەی نەوتی ھەرێم بۆ دەرەوە چارەسەرکرا

یاسین

ڕۆدریگۆ بڕیاری کۆتایی خۆیداوە لەسەر یاری کردنی بۆ ڕیاڵ مەدرید

یاسین

ئەمریکا: له‌سه‌ر بوونی حووسییەکان و حەماس، نیگه‌رانییه‌كانمان به‌ عێراق راگه‌یاندوه‌

سەڵاح