zagros news agency

تۆمەتبارێک دەستگیرا کرا

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، کە لە لایەن مەفرەزەكانی نوسینگەی ناوبازاڕی نەهێشتنی تاوان ، بەتۆمەتی دزینی ئاڵتون تۆمەتبارێك دەستگیركرا.

بەشی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، بە ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: دوای ئەوەی فەرمانی دەستگیركردنی تۆمەتبارێك بەپێی ماددەی 444 لەیاسای سزادان لە لایەن دادگای گەرمیانەوە گەیشتە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكانیان دەستپێكردو سەرەنجام توانرا لە لایەن مەفرەزەكانی نوسینگەی ناوبازاڕی نەهێشتنی تاوان تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت .

هەروەها بەشی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئەوەشی بۆ ئاژانسی ھەواڵی زاگرۆس خستەروو، كه‌ لە ئێستادا تۆمەتبار ( أ، م لەدایكبووی 1997 ) بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراوەو لەكاتی لێكۆڵینەوەكان دەركەوت كە تۆمەتبار بە تۆمەتی دزینی ئاڵتون و بەپێی ماددەی 446 لە بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی داواكراو بووە .

 

رێباز یونس

هەواڵی پەیوەندیدار

دهوك: كونسولخانا گشتی یا وه‌لاتێ هندستانێ و رێڤه‌به‌ریا لاوان ل پارێزگه‌ها دهوكێ روژا جیهانی یا “یوگایێ” ساخكر

دڵشاد

پەیامێک لە مەسرور بارزانییەوە

یاسین

سەڵاح