zagros news agency

نرخی ئینتەرنێت و پەیوەندییەکان لە هەرێمی کوردستان دابەزی

نرخی بەکارهێنانی هێڵەکانی پەیوەندی و خزمەتگوزاریی ئینتەرنێت لە هەرێمی کوردستان دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە، کە بەشێکی سەرەکیی بۆ ئەو داشکاندنانە دەگەڕێتەوە کە کۆمپانیاکان لە ڕێگەی پارەدانی ئەلیکترۆنییەوە پێشکەشی دەکەن.
بەگوێرەی بەدواداچوونەکان، لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا، نرخی پەیوەندییەکان لە هەرێمی کوردستان دابەزیوە. یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکان ئەوەیە کە زۆربەی کۆمپانیاکان گرێبەستیان لەگەڵ بانک و دامەزراوە داراییەکاندا واژۆ کردووە. بەهۆی ئەمەوە، لە کاتی کڕینی کارتی مۆبایل و ئینتەرنێت لە ڕێگەی پارەدانی ئەلیکترۆنییەوە، داشکاندنێکی بەرچاو بۆ بەکارهێنەران ئەنجام دەدرێت.
ئەم هەنگاوە وای کردووە نرخی زۆربەی کارتەکانی ئینتەرنێت دابەزێت و تەنانەت داشکاندنەکە ئەو کارتانەشی گرتووەتەوە کە لە فرۆشگا و بریکارەکاندان، بەشێوەیەک کە ڕێژەی هەندێک لە داشکاندنەکان دەگاتە ١٠٪.
دەستەی ئاماری هەرێمی کوردستان لە نوێترین ڕاپۆرتیدا ئاماژەی بەوە کردووە، نرخی پەیوەندییەکان لە مانگی حوزەیرانی ئەمساڵدا بە ڕێژەی ١.٢٪ دابەزیوە.
ئەم دابەزینە لە کاتێکدایە کە پێشتر بەشێک لە هاووڵاتییان گلەییان لە بەرزیی نرخەکان و نزمیی کوالیتیی هێڵەکانی ئینتەرنێت هەبوو.

هەواڵی پەیوەندیدار

نرخی ئەمڕۆی زێڕ و دراوەكان

سەڵاح

لە ١ی حوزیرانەوە لە دەروازەی ئیبراهیم خەلیل دەتوانرێ هەموو کالاکان هاوردە بکرێت

گوران

ئێران نزیکەی پێنج ملیۆن هاووڵاتیی ئەفغان میوانداریی دەکات و پرۆسەی دەرکردنیشی چڕ دەکاتەوە

یاسین