zagros news agency

سەرۆکی حکومەت فەرمانی دامەزراندنی 775 دەرچووی کۆلێژی پزیشکیی زانکۆکانی کوردستان واژۆ دەکات

ئەمڕۆ دووشەممە 9/1، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، فەرمانی دامەزراندنی دەرچووانی کۆلێژی پزیشکی زانکۆکانی (سلێمانی، هەولێری پزیشکی، دهۆک، زاخۆ، کۆیە، گەرمیان و زانکۆی کوردستان) ی دەرکرد کە ژمارەیان حەفتسەد و حەفتا و پێنج دەرچووی ساڵی خوێندنی (2023- 2024 )ن لە سەر میلاکی وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بە ناونیشان و مووچە و دەرماڵەی شایستە و لەسەر داهاتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
ئەم فەرمانە لەبەر پێویستیی زۆری دامودەزگاکانی تەندروستیی هەرێمی کوردستان بە ڕاژەی پزیشکی نیشتەجێی خولاو دەرچووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

رۆیتەرز : ئێران و ئەمریکا رێکەوتون بۆ درێژکردنەوەی ئاگربەست

گوران

لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی، پڕۆژەی خزمەتگوزاریی باغڵوومناره کارەکانی فراوان و چڕتڕ دەکرێنەوە

سەڵاح

مەسرور بارزانی سەرەخۆشیی لە موحسین دزەیی دەکات

یاسین