zagros news agency

شێركۆ حه‌بیب بۆ زاگرۆس: سەرۆک بارزانی مێژوویه‌كی دیكه‌ی بۆ كوردستان و پێشمه‌رگه‌ تۆمار كرد

نوێنه‌رایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ قاهیره‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات كه‌ ناونانی ئەم رێرەوە بەناوی پێشمەرگە ئەوە دەکەیەنێ کەوا پێشمەرگەی کوردستان و سەرۆک بارزانی پێگەو رۆڵی گرنگیان هەیە لە بەرقەرار بوونی ئاشتی و تەبایی و پێکەوە ژیان و داکۆکی لە مافی مرۆڤ و ئازادیەکان.

ئەمڕۆ هەینی 5ـی ئەیلوولی 2025، سەرۆک بارزانی، لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا، لە پارکی ئۆندرێ سیترۆێن، پەردەی لەسەر تابلۆی پێشمەرگە لادا، هەر لەو ڕێوڕەسمەدا، سەرۆک بارزانی گوتارێکی پێشکەش کرد، تێیدا خۆشحاڵی خۆی بە سەردانی بۆ پاریس و ناونانی پارکێک بە ناوی پێشمەرگە دەربڕی.

سەرۆک بارزانی گوتی: ئەمڕۆ ڕۆژێکی مێژووییە بۆ گەلی کوردستان، فەرەنسا بە درێژایی مێژوو هەمیشە هەڵوێستی مرۆڤایەتی و دۆسایەتی بەرانبەر بە گەلی کوردستان هەبوو.

هاوکات ئاماژەی بەوە دا، فەرەنسا هەمیشە پشتیوانیی دۆزی گەلی کورد بووە، یەکەم وڵات بووە لە ئەورووپا کە رێگەی داوە ئینستیوتی کوردستانی لە پاریس بکرێتەوە.

لە بارەی پێشمەرگەوە، سەرۆک بارزانی، ڕایگەیاند: “پێشمەرگە ئەرکێکی پیرۆزی ئەنجامداوە، بەڵام ئەم ڕێزگرتنەی کە ئێوە ئەمڕۆ بۆ پێشمەرگەتان کردووە، گوزارشت لە ڕێزگرتن لە خەباتی پێشمەرگە و دۆستایەتی نێوان گەلی فەرەنسا و گەلی کوردستان دەکات”.
شێركۆ حه‌بیب بۆ زاگرۆس گوتی: “ئامادە بوونی جەنابی سەرۆک بارزانی و گەورە بەرپرسانی فەرەنسا لە کردنەوەی رێرەوێک لە باغێکی شاری پاریسی جوانی و هونەر، بە ناوی پێشمەرگە مێژوویەکی دیکەی پڕ لەسەروەری بۆ پێشمەرگەی کوردستان تۆمار دەکات، هەڵبەتە ئامادە بوونی سەرۆک بارزانی وەک پێشمەرگەیەک گرنگی ئەو بۆنە لە خۆ دەکرێت و رێز لێنانە لە خەباتی و تێکۆشانی زیاتر لە نیوسەدە پێشمەرگایەتی، و سەرجەم پێشمەرگە قارەمانەکان کە گیانی خۆیان ئامادە کردوە لە پێناو میللەتێکی ماف خوراو زولم لێکراو، هەرەها بەرگری لە ئازادی و دیموکراسی لە بڕی هەموو جیهان لە بەرەنگار بوونەوەی رێکخراوی داعشی تیرۆریستی. بێگومان فەرەنسا پێگەی بەهێز و بایەخی لە نێو وڵاتانی ئەورپی هەیە جگە لەسەر ئاستی نێودەولەتی.

گوتیشێ: “ناونانی ئەم رێرەوە بەناوی پێشمەرگە ئەوە دەکەیەنێ کەوا پێشمەرگەی کوردستان و سەرۆک بارزانی پێگەو رۆڵی گرنگیان هەیە لە بەرقەرار بوونی ئاشتی و تەبایی و پێکەوە ژیان و داکۆکی لە مافی مرۆڤ و ئازادیەکان، هەڵبەتە دۆستایەتی فەرەنسا و کوردستان مێژووییە لەسەردەمی ژەنەراڵ مەلا مستەفا بارزانی نەمر و ژەنەرال شارل دیگۆل، ئەمرۆش ئەو پەیوەندییە جەنابی سەرۆک بایەخی پێدەدات و بەشێوەیەک و خواستی بەرژەوەندییەکانی ئەمرۆی میللەتەکەمان و فەرەنسا پیادەی دەکات، ئەم رێز لێنانە سەروەری و رێز گرتنە لەسەرجەم میللەتی کوردستان”.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆک بارزانی بەشداری لە مەراسیمی یادی ڕۆژی نیشتیمانی فەرەنسا لە ھەولێر دەکات

یاسین

عەممار حەكیم گەیشتە ھەولێر

یاسین

لەم هەفتەیەدا ڕۆژێك دەبێتە پشووی فەرمی

یاسین