ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

پلەکانی گەرما بەرز دەبێتەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی رەوشی كەشوهەوای پێشبینیكراوی ئەمڕۆ شەممە و سبەی یەكشەممەی شار و ناوچەكانی هەرێمی كوردستانی بڵاو كردەوە.

سەبارەت بە كەشوهەوای ئەمڕۆ شەممە رایگەیاند “ئاسمان لەنێوان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، پلەکانی گەرماش بەرز دەبێتەوە بە (1- 2) پلە لە تۆمارکراوی دوێنێ هەینی.

راشیگەیاند كە خێرایی با بۆ ئەمڕۆ لەنێوان لەسەرخۆ و مامناوەند دەبێت و ئاراستەكەشی باكوری خۆرئاوا دەبێت.

بۆ كەشوهەوای سبەی یەكشەممەش، كەشناسی رایگەیاند: بەهەمانشێوە ئاسمان لەنێوان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبێتەوە لە تۆمارکراوی ئەمرۆ شەممە .

جەختیشی كردەوە كە خێرایی با بەهەمانشێوە لەنێوان لەسەرخۆ و مامناوەند دەبێت و ئاراستەكەشی باکوری خۆرئاوا دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی كەشناسی هەروەها پلەكانی گەرمای پێشبینیكراوی شارەكانی هەرێمی كورستانی بەمشێوەی خوارەوە بڵاو كردەوە:-

هەولێر: 26

سلێمانی: 24

دهۆک: 25

کەرکووک: 28

هەڵەبجە: 25

زاخۆ: 25

سۆران: 23

حاجی ئۆمەران: 17

گەرمیان: 30

هەواڵی پەیوەندیدار

دارایی عێراق بڕێك پاره‌ی بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان نارد

یاسین

دابەشكردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا دەست پێدەكات

سەڵاح

وەزارەتی بەرگریی تورکیا: سێ ئەندامی پەکەکەمان لە باکووری عێراق کوشت

سەڵاح