ئەمڕۆ سێشەممە، بە ئامادە بوونی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، شەشەمین پێشانگەی نێودەوڵەتیی وەبەرهێنانی خانووبەرە لە هەولێر دەکرێتەوە.
ئەم پێشانگەیە بە یەکێک لە گەورەترین پێشانگەکان وەبەرهێنانی خانووبەرە دادەنرێت، کە 280 کۆمپانیای ناوخۆ و بیانی بەشدارن، کۆمپانیا بیانییەکانیش لە 16 وڵاتی جیاوازەوە هاتوون.
هەروەها ئەو وڵاتانەی بەشدارن لەم پێشانگەیە بریتین لە تورکیا، ئێران، سەڵتەنەتی عەممان، ئیمارات، یۆنان، قەتەر، لوبنان، ئەڵمانیا، سعوودیە، چین، ئیتاڵیا و ئیسپانیا، کە پڕۆژە و دەرفەتەکانی وەبەرهێنانی خانووبەرە نمایش دەکەن.
پێشانگەکە بۆ چوار ڕۆژ بەردەوام دەبێت و هەموو ڕۆژێک لە کاتژمێر 10:00 بەیانی تاوەکوو 6:00 ئێوارە کراوە دەبێت.

