کاروان ستونی گوتەبێژی حەج و عومڕەی کوردستان و هاوکات بەرێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەکان لە بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومڕە سەبارەت بە ئەو کەسەی لە جێگەی بەرێوەبەری گشتی حەج وعومڕە دادەنرێت باسی لەوە کرد کە دواجار ئەمە بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران و خودی مەکتەبی رێزدار مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بڕیاری حزبە کە ئەم پرسە یەکلایی دەکاتەوە
سەبارەت بەو دەنگۆیانەی کە باس لەوە دەکرێت کە ئەم پۆستە بە کاروان ستونی بدرێت گوتی
من ماوەی ١٣ ساڵە لە بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج وعومڕە بۆ خزمەتی حاجیان وعومڕە کاران خزمەتم کردووە نەک بۆ پلە و پۆست و پەیوەندییەکی زۆرباشم لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی حەج وعومڕەی سعوودی و بەرپرسانی دیکەی هەیە و بڕوانامەی بەکالوریوسم هەیە لە یاسادا هەروەها پەیوەندییەکی زۆر باشم لەگەڵ دەستەی باڵای حەج و عومڕەی عیراقی هەیە و لە هەموو کایەکانی ئەو بوارە شارەزایی باشم هەیە
بەش بە حاڵی خۆم سیڤیم پێشکەش بە مەکتەبی رێزدار مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کردووە ئەگەر جەنابیان من بە شایستە بزانن و ئەو شەرەفەم پێ بدەن دەتوانم و ئامادەییم تێدا دەبێت ئەو پۆستە بەرێوەببەم لە خزمەتی حاجیان و عومڕەکارانی کوردستاندا بم ئەگەر خێری دونیا و قیامەت و میللەتی ئێمەی تێدا بێت و دواجار ئەمە قسمەتە

