zagros news agency

پرسەنامەیەک لە بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان

پرسەنامەی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ کۆچی دوایی نووسەر و وەرگێڕ و ڕەخنەگر (دکتۆر کەمال غەمبار)

بە دڵگرانییەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی (دکتۆر کەمال غەمبار)مان پێگەیشت بە خەمناکییەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی ماڵباتە بەڕێزەکەیان دەکەین.

له‌ خودای گه‌وره‌ داواكارین ئارامی و دڵنه‌وایی به‌هه‌موو لایه‌ك ببه‌خشێت و گیانی کۆچکردوو بەر دلۆڤانی خۆی بخات.

(کەمال غەمبار) کەسایەتییەکی ڕووناکبیر و وەرگێڕ و ڕەخنەگر و نووسەرێکی دیار بوو، لەنێو کایەی ئەدەبیی و ڕۆشنبیریدا ڕۆڵێکی گرنگ و کاریگەری هەبوو، تەمەنێکی پڕ لە بەرهەم و بەخششی بۆ خزمەتکردنی بواری ئەدەبی و نووسین و وەرگێڕان تەرخان کردبوو و، کار و بەرهەمەکانی بەرز دەنرخێنین

بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان
٣٠ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٤

هەواڵی پەیوەندیدار

سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی پێشوازیی له‌ نوێنەری سکرتێری گشتیی UN کرد

دڵشاد

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە شاندێکی  دامەزراوەی دارایی نێودەوڵەتی دەکات

سەڵاح

دەست بە بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئادار دەکرێت

یاسین