zagros news agency

بەهۆی بوونی حاڵەتێكی گوماناوی 30 پاسی عومرەكاران لە دەروازەی عەرعەر وەستێنراون

بەهۆی گومانی بردنی ماددەی قەدەغەكراو بۆ سعودییە، قەرەباڵغییەكی زۆر لە دەروازەی سنووری عەرعەر دروستبووە، وتەبێژی حەج و عومرەی هەرێمی كوردستانیش دەڵێت، بەهۆی ئەو پێشهاتە پتر لە 30 پاسی گواستنەوەی عومرەكاران لە نۆرەی پشكنینی دەروازەكە گیریان خواردووە.

كاروان ستوونی، وتەبێژی حەج و عومرەی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، “دوای ئەوەی زانیاریمان پێگەیشت بەوەی كە ژمارەیەك عومرەكاری كورد لە نۆرەی پشكنین لە دیوی سعودییە ماونەتەوە، بەدواداچوونمان بۆ بابەتەكە كرد و دەركەوت لەدیوی سعودییە، قەرەباڵغییەکی زۆر هەيە ئەوەش بە هۆی ئەوەیە كۆمپانیاكانی حەج و عومرەی عێراقی وەك پێویست پابەند نەبوونە بە یاسا و رێساكانی وڵاتی سعودییە.

كەسانێكی تاوانكار هەوڵیان داوە ماددەی قەدەغەكراو ببەنە نێو خاكی سعودیەوە، بۆیە هێزە سنوورییەكانی دەروازەی سنووری عەرعەر پشكنینەكانیان چڕتركردووەتەوە، بەهۆیەوە ئێستا نزیكەی 30 پاس لە دیوی سعودییە گیریان خواردووە و قەرەباڵغی دروستبووە.

ستوونی جەختی كردەوە، هەموو كۆمپانیاكانی هەرێمی كوردستان پابەندی رێسا و یاساكانی وڵاتی سعودییەن و تاكو ئێستا هیچ سەرپێچییەكیان نەبووە، دڵنیاییش دەدەینە كەسوكاری عومرەكاران و ئەوانەش كە بەنیازن بچنە عومرە، هیچ گرفتێك بۆ عومرەكارانی هەرێمی كوردستان دروست نەبووە.

لە ماوەی رابردوودا دەستەی باڵای حەج و عومرەی عێراق هۆشداری بە كۆمپانیاكانی گواستنەوەی عومرەكاران دا یاخود ئەوانەی بە ئۆتۆمبێلی تایبەتی خۆیان دەچن، كە بە هیچ جۆرێك كەرەستە و ماددەی قەدەغەكراو نەبەنە نێو خاكی سعوودیە، بەو پێیەی سعوودیە مافی خۆیەتی ڕێكاری توند بەرامبەر هەرجۆرە سەرپێچییەك بگرێتە بەر.

هەواڵی پەیوەندیدار

به‌وێنه‌… سەرۆک بارزانی سەردانی قەڵای هەولێرى کرد

سەڵاح

دیار مه‌لا خدر بۆ زاگرۆس: خه‌ڵكی رۆژئاوا پێزانینی زۆریان بۆ سه‌رۆك بارزانی و ده‌زگای خێرخوازی بارزانی هه‌یه‌.. 165 بارهه‌ڵگری ترێله‌ گه‌یشتۆتە قامشلۆ

یاسین

بە هۆی هەورە بروسکەوە پێشمەرگەیەک گیانی لەدەستدا

دڵشاد