بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاسایشی هەولێر ڕاگهیاندراوێكی بڵاو كردهوه و تیایدا هاتووه، لێژنەی لەناوبردنی مادە هۆشبەرەکان دوێنێ یهكشهممه 14ی 9ی 2025، دهستیان كرد بە لەناوبردن و سووتاندنی بڕی (٥٧١,٤٤٦) پێنج سەد و حەفتا و یەک کیلۆ و چوار سەد و چل و شەش گرام لە مادەی هۆشبەر کە پێک هاتبوون لە جۆرەکانی (کریستاڵ – هێرۆین – تلیاک – حشیش – ماریجوانا – ترامادۆل – کریستالی شل- پارچەیەک لە مافور رووپۆشکراو بە مادەی هۆشبەر).
ئهوهش خراوهته ڕوو، لە ماوەی ڕابردوودا لەلایەن بەشی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکانی دهۆک دەستیان بەسەردا گیرابوو.
ئاماژه بۆ ئهوهش كراوه، کۆی گشتی ئەو دۆسیانەی کە لەلایەن دادگا یەکلاکراونەتەوە و پلەی بنبڕیان وەرگرتووە بریتی بوون لە (١٣٣) دۆسیە لە نێوان ساڵی ٢٠٠٩ تاکوو ساڵی ٢٠٢٥.

