zagros news agency

حەج و عومڕەی کوردستان: ئەو هاووڵاتییانەی له سعوودیه دەستگیرکراون خەڵکی هەرێم نین

 

بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومڕەی هەرێمی کوردستان سەر بە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی رایدەگەیەنێت کە ئەو چەند کەسەی لە سعوودیە دەستگیر کراون بە تۆمەتی بردنی ماددەی هۆشبەر هاووڵاتی و عومڕەکاری هەرێمی کوردستان نین و خەڵکی پارێزگاکانی دیکەی عیراقن

بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومڕەی هەرێمی کوردستان ئەوە روون دەکاتەوە کە سەرجەم کۆمپانیاکانی حەج و عومڕە و خاوەن کۆمپانیا بەرێزەکان بەو پەرێ رێزەوە پابەندن بە رێنماییەکانی بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج وعومڕەی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی.

هەرێمی کوردستان نە لە نزیک نە دوور پەیوەندی بەو پرسەوە نییە و بەداخەوە ئەگەر بەهەر جۆرێک ناوی پارێزگایەکی هەرێمی کوردستانیش بهێنرێت هیچ بنەمایەکی نییە و دوورە لە ڕاستییەوە.

ئەو کەسانەی لە شاری مەدیینە دەستگیر کراون وێنەکانیان لە میدیا سعوودی و جیهانییەکان بڵاوکراونەتەوە ئاماژەیەکی ڕوونە کە ئەمانە دانیشتووی کام شوێن و کام ناوچەن.

لە کۆتایدا رایدەگەیەێنت کە پەیوەندی و هەماهەنگیییەکی توندو توڵ و پتەومان لەگەڵ دەستەی باڵای حەج و عومڕەی عیراق و هەموو دەزگاکانی دیکەی حکومەتی فیدراڵ هەیە و هەر رێنمایەکیش لە دەستەی حەج و عومڕەی عیراقییەوە دەرچووبێت وەکوو خۆی جێ بەجێ کراوە بۆ بەرچاو روونی هەمووان کە ماوەی سێ ساڵە لەسەر یەک لە سعوودیە خەڵاتی باشترین شاندی حاجیانیان دراوە بە وڵاتی ئێراق و هەرێمی کوردستانیش بەشێکە لەو دەستکەوتە لە نێوان هەموو شاندی وڵاتانی جیهان

هەواڵی پەیوەندیدار

ئاگادارییەک لە وەزارەتی ئەوقافەوە بۆ حاجییان

سەڵاح

ئەپیكور پێشوازیی لە سەردانی یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا بۆ وزە بۆ هەولێر دەكات

سەڵاح

پەیامی هاوخەمی بارەگای بارزانی بۆ سەفەر زكری نێروەیی

یاسین