zagros news agency

سۆران… سێ هاوڵاتی لە لایەن ئاژەڵانی دڕندە دەوردراون و مەترسی لەسەر گیانیان دروست بووە

سێ هاوڵاتی دانیشتووی پارێزگای هەولێر، کە بە مەبەستی گەشت و سەیرا و مانەوە هاتبونە دەوروبەری بەرزیوە لە لایەن ئاژەڵانی دڕندە دەوردراون و مەترسی لەسەر گیانیان دروست بووە.

کاروان میراودەلی، بەڕێوبەری بەرگری شارستانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بە ئاژانسی هەواڵی زاگرۆسی رایگەیاند: کەمێک پێش ئێستا ئاگادارکراینەوە لەلایەن سێ هاوڵاتی دانیشتووی پارێزگای هەولێر، کە بە مەبەستی گەشت و سەیرا و مانەوە هاتبونە دەوروبەری بەرزیوە لە لایەن ئاژەڵانی دڕندە دەوردراون و مەترسی لەسەر گیانیان دروست بووە.

هەروەها کاروان میراودەلی، بەڕێوبەری بەرگری شارستانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ئەوەشی بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس خستەروو، کە دوو تیم ڕەوانەی شوێنی مەبەست کراوە بە هاوکاری تیمی پۆلیسی خۆجێی سنورەکە، بە مەبەستی هاوکاری و پاراستنی گیانیان تیمەکانمان گەیشتوونەتە شوێنی هاوڵاتیەکان.

رێباز یونس

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەیاد حاجی نامیق: كار بۆ ده‌ركردنی بیمه‌ی ته‌ندروستی ده‌كه‌م

یاسین

شاندێکی باڵای سەرۆکایەتی هەرێم جەژنەپیرۆزە لە مەسیحییەکان دەکات

یاسین

لەهەولێر… ڕۆژی جیهانی كاتژمێری زەوی بەڕێوەچوو

دڵشاد